کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا new
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  593,201
وێنە
  125,532
پەرتووک PDF
  22,257
فایلی پەیوەندیدار
  130,368
ڤیدیۆ
  2,200
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
319,866
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,882
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,937
عربي - Arabic 
45,294
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
27,759
فارسی - Farsi 
16,688
English - English 
8,577
Türkçe - Turkish 
3,870
Deutsch - German 
2,045
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,580
شوێنەکان 
17,040
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,292
وێنە و پێناس 
9,508
کارە هونەرییەکان 
2,317
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,252
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,195
شوێنەوار و کۆنینە 
791
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,139
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,736
کورتەباس 
22,645
شەهیدان 
12,271
کۆمەڵکوژی 
11,516
بەڵگەنامەکان 
8,786
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,071
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,647
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,130
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,097
PDF 
34,992
MP4 
4,225
IMG 
238,838
∑   تێکڕا 
280,152
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
«ئەحەی کڕنوو» هەر لە سولەیمانی، پیاوێکی قسە قوت و گاڵتەچی و نوکتەباز بوو
پۆل: کلتوور - گاڵتەوگەپ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
«ئەحەی کڕنوو» هەر لە سولەیمانی، پیاوێکی قسە قوت و گاڵتەچی و نوکتەباز بوو
«ئەحەی کڕنوو» هەر لە سولەیمانی، پیاوێکی قسە قوت و گاڵتەچی و نوکتەباز بوو
«ئەحەی کڕنوو» هەر لە #سلێمانی#، پیاوێکی قسە قوت و گاڵتەچی و نوکتەباز بوو، چ قسەی، چ کردەوەی، هەمووی هەر نەستەق بوو، ناوبانگی لە هەموو لایەک پەیدا کردبوو، ئەو ئیشەی کە بە ناو بە دەستییەوە بوو شەربەتفرۆشی بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی لە باری گوزەرانا زۆر ڕێک نەبوو، هەر ئیشێکی بە دەستەوە بهاتایە هەر ئەیکرد، ئەمانەش بۆ نانی فاتە، کەچی نانی فاتەش هەر دەست نەئەکەوت!
ئەو سەردەمە سولەیمانی شوێنی ژیانێکی تر بووە، دنیا وەکوو ئێستا گاڵتەی بە خەڵک نەئەکرد، کە بە شەو و بە ڕۆژ خەریک بن و کەچی هەر پێشی نەگەن! ئەو شارە جێگای ڕابواردن و هەوارگەی نوکتە و قسەی خۆش بوو، کە ئێوارێ دائەهات دیوەخانەکان گەرم ئەبوو، بە قسەی نەستەق و بەبێ دڵتەنگی ڕایان ئەبوارد، یا لە چاخانەکان لە پاش نوێژی خەوتنان، حەقایەتخوانەکان بە دەنگێکی جوان داستانی ڕۆژگاری کۆنیان ئەگێڕایەوە و پیاوەکانیش لێیان کۆ ئەبوونەوە، لە گەلێ شوێنی تریش، ئەتبینی دەستەیەکی وەکوو دەستە گوڵ ڕێ ئەکەوتن لە دەر و دراوسێ و ناسراو، هەر شەوە لە ماڵی یەکێکیان کۆ ئەبوونەوە بە گۆرەویبازی و فنجانێن، سەر ئێوارەیان ئەنووساند بە مەلابانگدانی بەیانییەوە. ئەمە بوو ڕابواردنی جارانی سولەیمانی، ئیتر وەکوو ئێستا نە «قەبوڵ»ی ژنان سەری لە پیاو تێکدابوو، نە وێنەی «فیلمی سینەما» سەری لە ژن تێک دابوو.!
جا ئێوارەیەک چەند کەسێک لە دراوسێ دوکانەکانی ئەحەی کڕنوو قسە ئەکەن بە یەک، کە پاش نوێژی شێوان بچن بۆ ماڵی ئەحە و نانی ئێوارەشیان بخەن بەسەر ئەوا و بەم بۆنەیەوە نوکتەیەکی پێ بگێڕن! ئێوارێ دادێ و هەموو لێ ئەدەن ئەچن، «سەلام عەلیکم، سەلام عەلیکم» دە دوانزە کەس ئەچنە ژوورەوە. ئەو وەختە کورسی و سەنگلی نەبوو، کەوش دائەکەنرا و دائەنیشتن ئەمانەش هەموو پێلاوەکانیان داکەند و چوون لەسەر بەڕە و حەسیرە شڕ دانیشتن و خاڵە ئەحمەدیش بەخێرهاتنی کردن.
ئینجا وتیان: خاڵە ئەحمەد، ئەوی ڕاستی بێ ویستمان ئەم ئێوارەیە لە ماڵی ئێوە نان بخۆین، جا تۆش ئیتر کەیفی خۆتە. خاڵە ئەحمەدیش ئەسپێ لە گیرفانیا فەتاح پاشا ئەکا!! ئەڵێ: یاخوا بەخێر بێن، تۆزێ سەبرم لێ بکەن، ئێوە بۆ خۆتان بە قسەوە خەریک بن، من لە ماڵەوە هەر خۆم و ژنەکەمین، خۆی بە تەنیا پیا ڕاناگا نان دروست کا! ئەچم تۆزێ سەر و کاری ئەکەم و دێمەوە خزمەتتان. ئەڵێن: بڕۆ وا ئێمە دانیشتووین.
دێتە دەرەوە، چی کەوش و قۆنەرەی ئەوانە لەوێ دانراوە، هەمووی کۆ ئەکاتەوە و ئەیخاتە توورەکەیەکەوە و ئەیدا بە شانیا، خێرا بە پەلەپەل ئەیبا بۆ بازاڕ پینەچییەک هێشتا دووکانی هەڵنەگرتبوو، هەمووی ئەفرۆشێ بەو، پارەکەی ئەبا و ئەیدا بە کەباب و ئەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، بۆیان دائەنی و ئەڵێ: لێم ببوورن ئێوە لە ناوەختا هاتن، بەم دەم و دەستە لە کەباب زیاتر جێبەجی نەبوو! ئەوانیش گەلێ لە خۆیان ئەبوورنەوە و دەست ئەکەن بە نان و کەباب خواردن، جارجاریش سەیرێکی یەک ئەکەن کە پەنێکی چاکیان بە خاڵە ئەحمەد دا: تێر و پڕ ئەخۆن و خاڵە ئەحمەد خۆی و ژنەکەشی بە دیاریانەوە دائەنیشن و ئەوانیش تێر ئەخۆن. پاشان بە قسەی خۆش ڕائەبوێرن تا درەنگێک و ئیتر هەڵئەستن بۆ ڕۆیشتن، کە ئەچنە دەرەوە کەوشەکانیان دیار نییە! ئەڵێن: کوا کەوشەکانمان؟ ئەڵێ: خواردتان! ئەڵێن چۆن خواردمان؟ ئەڵێ: حیزبابینە سەگجسنینە، بۆچ لاتان وایە من حەمە قەدۆی موسڵم و حەمە ئاغای کۆیەم بێنم بەو نیوەشەوە نان و خوان بۆ ئێوە ڕاکێشم؟ ئاخر ناڵێن ئەم سەگبابە لە کوێی بوو ئەم ڕەوەیە دروست بکا؟ کەرانباوگایینە ئەوە دەرتان بێ. ئەو کەبابەی کە قوزەڵقورتتان کرد پارەی کەوشەکانی خۆتان بوو، بە کوێرایی چاوتان، خۆم و ژنەکەشم تێرمان لێ خوارد! ئەگەڕێنەوە ژوورەوە و دەرگاکەیان لەسەر دائەخا و لێی دائەنیشێ!!
ئەوانیش لە دیوی دەرەوە، هەرچەند قسە ئەکەن و جنێو ئەدەن، هیچ کەڵکی نابێ، گۆڵ گۆڵ بە پێخاوسی هەر یەکە ئەچنەوە بۆ ماڵی خۆیان و بەیانی ئەچن کەوشەکانیان لە پینەچییەکە ئەکڕنەوە.
کابرایەک هەبوو «خاڵە وەیسە»ی ناوبوو، ژنێکیشی هەبوو پێیان ئەوت «پورە خازە»، دەوری گەنجییان پێکەوە ڕابواردبوو، خاڵە وەیسە ڕیشێکی تۆپی دەمە دەمی ماشوبرنجی جوانی پێکەوە نابوو، لەم دەورەدا چوو ژنێکی تری جوانکەڵەی هێنا و ناوی «نازێ» بوو، پێیان ئەوت «نازە».
دیارە وەکووو -شەرع- ئەفەرموێ «خاڵە وەیسە» شەوێک لە لای خازە ئەبوو، شەوێک لە لای نازە! ئەو شەوەکە لە لای نازە ئەبوو، نازە موویەکی سپی لە ڕیشیا ئەبینی لەبەر ئەوە پێی ناخۆش بوو بە پەنجە جوانەکانی هەڵی ئەکێشا! ئەو شەوەش کە لە لای «خازە» ئەبوو ئەویش موویەکی ڕەشی لە ڕیشا ئەبینی لەبەر ئەوە سپییەکان زۆر دەرکەون و لە بەرچاوی نازە بکەوێ ئەویش ئەوەی هەڵئەکێشا!
زۆری پێ نەچوو، خاڵە وەیسە وەکوو مریشکی ئاوەڕووتکراوی لێهات موو بە ڕوومەتییەوە نەما، جا لێیان ئەپرسی: خاڵە وەیسە ئەوە ڕیشەکەت چی لێهات؟ ئەویش ئەیوت:
نیوەی کەوتە دەست خازە
نیوەشی چووە لای نازە
خۆیشم کەوتمە جامبازە!
کەواتە ئەگەر یەکێ بیەوێ هەموو ڕۆژێ دەست بە ڕیشیا بێنێت و نەکەوێتە جامبازە، هەر بە فاتیلەی خۆیەوە داکەوێ باشترە. خۆ ئەگەر دەست بە ڕیشا هێنانیشی ناوێ، هەموو ڕۆژێ پێش نوێژی شێوان بە گوێزانێکی تیژ ڕیشەکەی بتاشێ با هەر بە مردنی خۆی بمرێ، نەوەک بە ژانی هەڵکێشانەوە! ئەو وەختە بۆ جامبازەکەش ئەگەر سیانیش بێ قەیناکا، گۆم هەتا قووڵتر بێ مەلەی خۆشترە!. [1]

=KTML_Bold=‌تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 475 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ئایا ئەم بەسەرهاتە لە ڕاستیدا ڕوویداوە؟ : بەڵێ
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کشمیر کەریمک.ک.)ەوە لە: 24-04-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆییش.ئـ.)ەوە لە: 24-04-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کشمیر کەریمک.ک.)ەوە لە: 06-12-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 475 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.156 چرکە!