ناو: قاسم
ناوی باوک: حەمەخورشید
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-07-1969#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
بەپێی کارتی زانیاری لە ڕێکەوتی 01-07-1969 لە شاری سلێمانی گەڕەکی چوارباخ لەدایک بووە.
=KTML_Bold=بڕوانامە:=KTML_End=
دکتۆرا لە سستەمەکانی زانیاری لە زانکۆی (utm)/ مالیزیا.
ماستەر لە بەڕێوەبردنی سستەمەکانی زانیاری/ کوردستان-ئێراق.
ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیایی پەیوەندی کردن/ فەرەنسا.
بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری.
=KTML_Bold=چالاکی:=KTML_End=
خاوەنی 13 پەرتووکی جۆراوجۆرە بەتیراژی 84000 دانە لە بواری ئەندازیاری و تەکنەلۆژیا و سستەمەکانی زانیاری بە زمانی کوردی و ئینگلیزی.
خاوەنی 23 بڵاوکراوەی نێودەوڵەتییە لە بوارە جیاجیاکان بە زمانی ئینگلیزی.
بەشداری دەیان کۆنفرانس و کۆڕی زانستی بووە لە بوارە جیاجیاکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، چالاکی بواری زانستی و ئەکادیمی لە ڕۆژنامە و تیڤی دا.
=KTML_Bold=کار و پیشە:=KTML_End=
مامۆستای زانکۆ بووە لە زانکۆ جیاوازەکانی کوردستان بۆ ماوەی 8 ساڵ.
خاوەنی کۆمپانیای ئاسیا (بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان) بووە لە ساڵی 1998 تا ساڵی 2003.
لە ساڵی 2009 ئەندازیاری ڕاوێژکار بووە تا ساڵی 2020.
لە ئێستادا 2025 توێژەر و سەرپەرشتیاری نامەی دکتۆرایە لە زانکۆی (utm) لە وڵاتی مالیزیا و چین.
لە هەرێمی کوردستانیش جێگری بەڕێوەبەری گشتییە لە وەزارەتی شارەوانی. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/engqasm?locale=en_GB=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: قاسم حەمەخورشید حەمەمراد=KTML_Link_Facebook_End=