#بافڵ تاڵەبانی# پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات و دەڵێت، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم و دڵخۆشم کە بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستان و عیراق دەبێتە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو.
ئەمڕۆ سێشەممە، #یانەی وەرزشی دهۆک# لە یاری کۆتایی جامی کەنداو رووبەڕووی یانەی قادسییەی کوێتی بووەوە.
یانەی دهۆک بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەسەر قادسییەدا سەرکەوت و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامی کەنداو.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەبارەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک نووسی، ئەم سەرکەوتنەی یانەی دهۆکی رەنگین، مایەی شانازیمانە و پیرۆزبایی گەرم لە هاندەران و یانەی دهۆک و کوردستانییانی خۆشەویست دەکەم.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=