ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: سەید مەحموود
ڕێکەوتی لەدایکبوون: 1842ز.
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: 1918ز.
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: ئەستەنبوڵ
$ژیاننامە$
ئەحمەد فائیز کوڕی سەید مەحموود کوڕی سەید ئەحمەد کوڕی سەید عەبدولسەمەدی کوڕی سەید حەسەنی گڵەزەردەیە، ئەویش نەوەی شێخ عیسایە کە باپیرەگەورەی سەیدەکانی بەرزەنجەیە.
ساڵی 1258کۆچی/ 1842ز. لەدایک بووە. قورئان و چەند پەرتووکێکی فارسی و تەسریفی زەنجانی لای باوکی خوێندووە. دواتر لای مەلا غائیب ئەفەندی خوێندوویەتی، پاشان بۆ خوێندن چووەتە لای مەلا سەید مستەفای بەرزنجی، دواتر لای مەلا ئەحمەدی نۆدشەیی و پاشان لای مەلا ئەحمەد ئەفەندی پیرحەسەنی چاومار خوێندوویەتی.
ساڵی 1277کۆچی بووەتە مودەڕیسی مزگەوت لە سلێمانی.
ساڵی 1294کۆچی بووەتە قازیی قەرەداغ.
لە ساڵی 1297کۆچی بووەتە قازی لە دەوروبەری بەغدا.
لە ساڵی 1300کۆچی بووەتە قازیی بەسرە.
لە 1303کۆچی بووەتە قازیی موسڵ و پاشان کراوەتە ئەندامی کۆڕی گەورەی زانیاری لە ئەستەنبوڵ. نزیکەی بیست پەرتووکی نووسیوە. زیاتر بە پەرتووکی (کنز اللسن) بەناوبانگە کە چەند ھونەرکارییەکی سەیری بە چەند زمانێکی جیاواز تێدایە.
ساڵی 1918ز. لە ئەستەنبوڵ کۆچی دوایی کردووە. [1]