لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق و لە جەولەی نۆیەمی خولەکە، تیمی بالەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە دەرەوەی یاریگەکەی و لە شاری نەینەوا بوونە میوانی تیمی بالەی یانەی نەینەوا، لەو یارییەدا و هەر لە سەرەتاوە یاریزانی هەردوو تیم بە ئاستێکی بەرز بینران و دوای ڕکابەرییەکی سەرسەختانە دواجار پێشمەرگەکان توانیان بە ئەنجامی 2 سێت بەرانبەر بە 3 سێت سەرکەوتن بەسەر تیمی خاوەن یاریگە و هاندەر مسۆگەر بکەن و بەو ئەنجامەشیان کۆی خاڵەکانیان بە 12 خاڵ بەرز کردەوە لە نۆ یاری دا. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 285 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!