کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,257
وێنە
  124,625
پەرتووک PDF
  22,130
فایلی پەیوەندیدار
  126,973
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,688
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,893
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,781
عربي - Arabic 
44,355
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,813
فارسی - Farsi 
15,977
English - English 
8,539
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
80
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,226
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,095
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,734
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,044
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,326
شەهیدان 
12,115
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,065
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,508
PDF 
34,784
MP4 
4,044
IMG 
235,392
∑   تێکڕا 
275,728
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە تەواوى نەتەوەى کورد دەکات 20-03-2025
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە تەواوى نەتەوەى کورد دەکات 20-03-2025
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە تەواوى نەتەوەى کورد دەکات 20-03-2025
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە تەواوى نەتەوەى کورد و هەر کوردێک لە هەر کوێى جيهان بێت، دەکات. دەشڵێت، ئاشتی و ئاشتيخوازى بۆ کورد و گەلى کوردستان گەورەترین هێز و باشترین ڕێبازە.
#نێچیرڤان بارزانی# ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، جەژنى نەورۆز لە کاتێکدا دێتەوە کە ناوچەکە و جيهانيش لە دۆخێکى هەستياردان. تێپەڕاندنی سەرکەوتووانەى ئه و ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕوومان دەبنەوه، ‌ پێویستی بە کاری هاوبەش و گفتوگۆى بنیاتنەرى لايەنە سياسييەکان و پێکهاتەکانە لە ناوخۆی هەرێمى کوردستان و لەگەڵ بەغدا‌.
نێچیرڤان بارزانی داوا لە کورد و کوردستانييان دەکات باوەڕ و ڕێبازی ئاشتیخوازانەیان بەهێزتر بکەن. دەڵێت، داواکانی گەلى کوردستان زۆر ڕەوان، ئاشتی زەمینەیەکی زۆر لەبار بۆ ڕوونبوونەوەی داواکانى دەڕەخسێنێت. ئاشتیخوازی، پرسی کورد لە جیهاندا زیاتر دەباتە پێشەوە.
وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ئێستا تەوژمێک بۆ دروستبوونی ئاشتی لە سیاسەتی جیهاندا هەيە، لە بەرژەوەنديی گەلى کوردستاندايە وەک گەلێکى ئاشتیخواز لەگەڵ ئەو تەوژمەدا بێت.
لەبارەی دۆخی خەڵک و گوزەرانیان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: لە نزيکەوە ئاگاداری سەختييەکان و دۆخى ژيان و گوزەرانى هاووڵاتیيانى کوردستانن. دووپاتی دەکەینەوە کە باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان کارى لەپێشینەی سەرەکیی هەموو دامەزراوەکانی هەرێمى کوردستانە.
هەروەها دەڵێت، لەگەڵ هاتنی نەورۆزدا، هیواکان نوێ دەکەینەوە کە ئەم سەختییانە تێدەپەڕن، کۆڵ نادەين و بە هيوا و ئومێدەوە پێکەوە بەره و داهاتوويەکى باشتر هەنگاو دەنێنين.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان=KTML_End=
جەژنى نەورۆزى نەتەوەيى و سەرى ساڵى نوێى کوردى لە تەواوى نەتەوەى کورد و هەر کوردێک لە هەر کوێى جيهان بێت، هەروەها لە تەواوى گەلى کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانييەوە پيرۆز دەکەم. ‌بە گەرمى پيرۆزبايى لە خانەوادەى سەربەرزى شەهيدان، لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنييەکان دەکەم، هيوادارم هەمووان جەژنێکى خۆش و ئارام بەسەر بەرن و جەژنى کامەرانى و ئاسوودەيى بێت.
نەورۆز هێمای ئازادی و نوێبوونەوە و ژيانەوەيە، جەژنی هيوا و ئیرادە و هەستانەوە و خۆڕاگری و تێڕوانینە بۆ داهاتوویەکی باشتر. هەروەک چۆن مەشخەڵی نەورۆز بە درێژایيی مێژوو سەرچاوەی ئیلهام بووە بۆ گەلی کوردستان، ئەمڕۆش بانگەوازێکی نوێیە بۆ یەکڕیزی و لێکگەيشتن و هاوکاری لەپێناو پاراستنی ماف و دەستکەوتە دەستوورییەکان و فيدراڵى و قەوارەی سیاسيی هەرێمی کوردستاندا.
جەژنى نەورۆز لە کاتێکدا دێتەوە کە ناوچەکە و جيهانيش لە دۆخێکى هەستياردان. تێپەڕاندنی سەرکەوتووانەى ئه و ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕوومان دەبنەوه، ‌ پێویستی بە کاری هاوبەش و گفتوگۆى بنیاتنەرى لايەنە سياسييەکان و پێکهاتەکانە لە ناوخۆی هەرێمى کوردستان و لەگەڵ بەغدا‌، بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری و بەهێزکردنی دیموکراسی و دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ.
ئاشتی و ئاشتيخوازى بۆ کورد و گەلى کوردستان گەورەترین هێز و باشترین ڕێبازە. بۆيە داوا لە کورد و کوردستانييان دەکەم، باوەڕ و ڕێبازی ئاشتیخوازانەیان بەهێزتر بکەن. داواکانی گەلى کوردستان زۆر ڕەوان، ئاشتی زەمینەیەکی زۆر لەبار بۆ ڕوونبوونەوەی داواکانى دەڕەخسێنێت. ئاشتیخوازی، پرسی کورد لە جیهاندا زیاتر دەباتە پێشەوە. ئێستا تەوژمێک بۆ دروستبوونی ئاشتی لە سیاسەتی جیهاندا هەيە، لە بەرژەوەنديی گەلى کوردستاندايە وەک گەلێکى ئاشتیخواز لەگەڵ ئەو تەوژمەدا بێت.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان باوەڕمان بە کولتوور و بەهاکانى پێکەوەژیانی ئاشتیيانە و لێبوردەیی و يەکترقبووڵکردن هەیە. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە‌ فاکتەری ئارامى و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوه و ‌دەستی دۆستایەتی و هاوکاری بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان درێژ دەکات، لەپێناو داهاتوویەکدا کە تيايدا ئاشتی و سەقامگیری و گەشەسەندن بۆ هەمووان باڵادەست بێت و ژيان و شکۆ و مافەکانى هەمووان پارێزراو بن.
لە پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراقدا، جارێکی تر پابەنديی خۆمان بە دەستوور وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و (لێکگەییشتنی) هاوبەش دووپات دەکەینەوە. سەقامگیری و گەشانەوه و پێشکەوتنى عێراق، بە ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکانی و بە جێبەجێکردنی ڕاستەقينەى سيستمى فیدراڵييەوە بەندە.
ئێمە لە نزيکەوە ئاگاداری سەختييەکان و دۆخى ژيان و گوزەرانى هاووڵاتیيانى کوردستانين. دووپاتی دەکەینەوە کە باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان کارى لەپێشینەی سەرەکیی هەموو دامەزراوەکانی هەرێمى کوردستانە. لەگەڵ هاتنی نەورۆزدا، هیواکان نوێ دەکەینەوە کە ئەم سەختییانە تێدەپەڕن، کۆڵ نادەين و بە هيوا و ئومێدەوە پێکەوە بەره و داهاتوويەکى باشتر هەنگاو دەنێنين.
نەورۆز لە هەموو ئه و گەل و وڵاتانەش پيرۆز بێت کە ئەم يادە دەکەنەوە.
هەموو ساڵێک بە خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#20-03-2025#
[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 228 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] بەیان و ڕاگەیاندننامە | کوردیی ناوەڕاست | ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان 20-03-2025
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-03-2025 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 24-03-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 24-03-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 24-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 228 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.109 چرکە!