ناو: کەمال
نازناو: پەستەک سۆر
ناوی باوک: خدر
$ژیاننامە$
کەمال خدر مستەفا حەمەد، خانەوادەکەیان لە کۆیە بە (پەستەک سۆر) ناسراون.
-ساڵی 1940 لە گەڕەکی بایز ئاغای شاری #کۆیە# لە دایکبووە.
-خوێندنی سەرەتای لە قوتابخانەی ئولای کۆیە و خوێندنی ناوەندی لە کۆیە تەواوکردووە .
-ساڵی 1956 لە خانەی مامۆستایانی بەعقوبە وەرگیراوە.
-ساڵی 1960 بە مامۆستا لە گوندی #باغەجنێر# لە سنووری کۆیە دامەزراوە دواتر گواستراوەتەوە قوتابخانەی باواجی لەناو شاری کۆیە تاکوو کودەتای 8ی شوباتی 1963.
-لە ماوەی مامۆستایەتیدا لەم قوتابخانانەش ئەرکی پیرۆزی مامۆستایەتی کردووە: (بەیان، حاجی قادر) لە کۆیە و کۆڕەک و #بنەسڵاوە# و زەهاوی لە #هەولێر# و ماوەیەکیش دورخراوەتە بۆ شاری ڕومادی.
-لە ساڵی 2006 خانەنشینکراوە.
-مامۆستا کەمال لە ساڵی 1970 هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (سەباحەت زاهیر تاهیر) کردووە.
لە #13-03-2025# بە دەستڕێژی گوللە و کارەساتێکی دڵتەزێن خۆیی و هاوسەرەکەی خاتوو سەباحەت و دوو کچی بە ناوەکانی دکتۆر #سەناریا کەمال خدر# و دکتۆر #سانا کەمال خدر# لەلایەن زاواکەیانەوە کوژران و هەر لە شاری هەولێر بەخاک سپێردران. [1]