ناونیشانی بابەت: دەوڵەتە نوێیەکەی جیهان
ناوی نووسەر: #چۆمان حەمە تەقێدین#
هەر یەکە لە وڵاتانی وەکو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا و نیوزلاندە و زۆرینەی وڵاتانی تری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری خۆیان بۆ دانوستاندنەکانی نێوانیان دەڕبری، و هەروەها ئەو ڕیفراندۆمە دەبێتە ئاشتیخوازترین ڕیفراندۆم لە مێژوودا.
لە ڕێکەوتی (25_11/تشرینی دووەم_2020) لە پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینیڤیلل بۆ دیاری کردنی چارەنووسی پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل ڕیفراندۆم بڕیاری خۆیدا.
هەرێم یان پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل ، دەوڵەتە نوێیەکەی جیهان
ناوی فەرمی: پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل (پارێزگای دوورگەی سلێمانی باکوور) ، سەر وڵاتی پاپوا گینێای نوێیه له کیشوەری ئۆقیانووسیا.
پایتەخت: بوکا
ژمارەی دانیشتوان: 250.000 کەس.
ڕووبەر: 9.390 کیلۆ مەتر چوار گۆشە.
دابەشی کارگێری: لە سێ ناوچه پێکهاتووه ، که ئەوانیش دابەش کراوەن به سەر دوانزده شارەوانی.
شارە گرنگەکانی: کیتیا ، ئاراوا ، بوین.
نەتەوە: نەتەوەی میلانیز نەتەوەی سەرەکی پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیللە و نەتەوەکانی تر کەمینەن.
سنووری جوگرافی ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل: ئەم پارێزگایه دەکەوێته خۆرهەڵاتی وڵاتی پاپوا گینێای نوێ ، که له هەر چوار لاوەوه بە زەریای هێمن (ئارام) دەورەدراوە.
مێژووی پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل و کێشه لەگەڵ وڵاتی پاپوا گینێای نوێ
پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل (پارێزگای دوورگەی سلێمانی باکوور) له کیشوەری ئۆقیانووسیا، هەر له کۆنەوه نەتەوەکانی کیشوەرەکەی لێ ژیاوە.
ئەم هەرێمه له لایەن دۆزەرەوەی فەرەنسی (لویس ئەنتوان دی بۆوگاینڤیلل) دۆزراوەتەوه له میانەی گەشتەکەی بۆ ناوچەکانی ناو زەریای هادی ، و دواتر ناوی بۆوگاینڤیلل بووە ناوی دوورگەکه که ، ئەوەیش بە ناوی دۆزەروه فەرەنسەکەوە بوو ، و له ساڵی (1885ز) هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا (ئەڵمانیای قەیسەری یان ڕایخی دووەم) دوورگەکەیان داگیرکرد و بووه بەشێک له پاپوا گینێای نوێ ئەڵمانی.
له ساڵی (1914ز) دوورگەکه، له لایەن هێزەکانی سوپای وڵاتی ئوسترالیاوه داگیرکرا، له دەستپکی جەنگی یەکەمی جیهانی، له پاش جەنگەکە دوورگەی بۆوگاینڤیلل دواتر خرایه ژێر سەرپەرشتی کۆمەڵەی نەتەوەکان، له ساڵی (1918ز) تاوەکو ساڵی (1942ز)، و له و ساڵەدا له لایەن هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای ژاپۆن (یابان)ەوه داگیرکرا، کە ئەوەش لە میانەی جەنگی دووەمی جیهانی دا بوو، و دوای ساڵی (1945ز) لە پاش کۆتای هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی، جارێکی تر له لایەن هێزەکانی سوپای وڵاتی ئوسترالیاوه داگیرکرا، و کاروباری دوورگەکه لە لایەن ئوسترالیاوه بەرێوەدەبرا، تا کاتی سەربەخۆیی وڵاتی پاپوا گینێای نوێ ، له ڕێکەوتی (16_9/سێبتەمبەر_1975) و جیا بوونەوەی له ئوسترالیا، ئەوە بوو کاروباری دوورگەکه، له لایەن لە ئیدارەی ئوسترالیایەوه بۆ بەرێوەبردنی لە لایەن وڵاتی پاپوا گینێای نوێ گواسترایەوە.
دوورگەی بۆوگاینڤیلل دەوڵەمەنده بە کانزای نوحاس و زێر (ئاڵتۆن)، و کۆمپانیای بۆوگاینڤیلل کۆپپر لیمیتد دامەزرا لەدوورگەکە، بەڵام له سەرەتاکانی حەفتای سەدەی بیست، کێشه له نێوان کۆمپانیاکه و دانیشتووانی هەرێمەکه سەریهەڵدا، کە کێشەکە لە سەر تێکچوونی ژینگەی هەرێمەکە بوو، و دواتر بزووتنەوەی سەربەخۆیخوازی بۆوگاینڤیلل لە هەرێمەکه سەریهەڵدا، و ڕایگەیاند کە دەستی به چالاکی سەربازی و سیاسی کردووە له پێناو سەربەخۆیی بۆوگاینڤیلل (کۆماری باکووری سۆلۆمۆن)، له ساڵی (1975ز)وه تاوەکو ساڵی(1990ز)، و پاشان شەڕ له نێوان هێزەکانی بزووتنەوەی سەربەخۆیخوازی بۆوگاینڤیلل و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی پاپوا گینێای نوێ دەستی پێ کرد.
سوپای شۆڕشگیری بۆوگاینڤیلل دەستی کرد بەچالاکی سەربازی بەشێوەیەکی گەوره لە ساڵی (1988ز)، ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (1_12/کانوونی یەکەم_1988) شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە هەرێمەکه سەریهەڵدایەوه نێوان هێزەکانی سوپای شۆڕشگیری بۆوگاینڤیلل بە هاوکاری حکومەتی کاتی بۆوگاینڤیلل و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی پاپوا گینێای نوێ، و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی له شوێنه هەمیشەکەیان له هەرێمەکە کشانەوه که سەر بە حکومەتی پاپوا گینێای نوێ بوو، و له ساڵی (1990ز) دا شەڕەکە دۆخێکی ترسناکی بە خۆیەوە بینی، شەڕەکە تاوەکو ڕێکەوتی (20_4/ئەپرێل_1998) بەردەوام بوو، که له ئەنجامی شەڕەکەدا نزیکەیی پانزدە هەزار تا بیست هەزار کەس کۆژران.
سەرۆکی هەرێمی بۆوگاینڤیلل (جۆن مۆمیس) که سەر به سەربەخۆیخوازانی هەرێمی بۆوگاینڤیلله ڕایگەیاند، کەوا له ساڵی(2020ز) ڕیفراندۆم بۆ دیاری کردنی چارەنووسی هەرێمەکه ئەنجام دەدرێت ئایا وەکو پارێزگاێکی ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی دەوڵەتی پاپوا گینێای نوێ دەمێنێتەوه یان سەربەخۆیی بە دەست بهینێت و ببێتەدەوڵەتێکی سەربەخۆی نوێ لە کیشوەری ئۆقیانوسیا و جیهان، بەڵام دواتر ڕێکەوتننامەیەک له نێوان دەسەڵاتدارانی هەرێمی بۆوگاینڤیلل و دەوڵەتی پاپوا گینێای نوێ کرا لەسەر ئەنجام دانی ڕیفراندۆم بۆ دیاری کردنی چارەنووسی هەرێمەکه، ڕیفراندۆمێکی نا فەرمی کرا لە ڕێکەوتی (15_6/یونیو_2019)، له ڕێکەوتی (11_12/کانوونی یەکەم_2019) ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە نا فەرمییەکە ئاشکرا کرا، کە بە زۆرینەی لە (97%) ی دەنگدەرانی پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل (پارێزگای دوورگەی سلێمانی باکوور) دەنگیان بە سەربەخۆیی دا، و واتا دەیانەوێت ببنە خاوەنی وڵاتێکی سەربەخۆ و ئازاد، و بەڵام چونکە ڕیفراندۆمەکە نا فەرمی بوو، ئەوە بوو دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی پاپواگینێای نوێ بەو ئەنجامە پابەند نەبوون، بەڵام هیچ کاردانەوەێکی توندوتیژیان بەرامبەر بە خەڵکی پارێزگا دوورگەی ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل ئەنجام نەدا، و هەروەها دواتر هەر یەکە لە دەسەڵاتدارانی پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل و دەوڵەتی پاپواگینێای نوێ ڕێکەوتن، لە سەر ئەوەی کەوا ڕیفراندۆمێکی فەرمی بکرێت، لە ڕێکەوتی (25_11/تشرینی دووەم_2020) لە پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینیڤیلل بۆ دیاری کردنی چارەنووسی پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل، و هەر یەکە لە وڵاتانی وەکو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا و نیوزلاندە و زۆرینەی وڵاتانی تری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری خۆیان بۆ دانوستاندنەکانی نێوانیان دەڕبری، و هەروەها ئەو ڕیفراندۆمە دەبێتە ئاشتیخوازترین ڕیفراندۆم لە مێژوودا، یان ئایا وەکو پارێزگاێکی ئۆتۆنۆمی له چوارچێوەی دەوڵەتی پاپوا گینێای نوێ دەمێنێتەوه یان سەربەخۆیی بەدەست بهینێت و ببێته دەوڵەتێکی سەربەخۆی نوێ.
سەرچاوەکان
1- یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
2- عەلی کەندی: فەرهەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هەولێر2005ز.
3- هاوڕێ رەئووف حەسەن: ئەتڵەسی جیهان-سلێمانی2010ز.
4- رواج حاجی: وڵات ناس-هەولێر2011ز.
5- بەرهەم عەلی: ریفراندۆم ، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان-هەولێر2018ز. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!