ناو: سلێمان
نازناو: کوێخا سلێمان
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ساڵی کۆچی دوایی: 1976
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی ( سڵێمان ئەحمەد حەمەد)، ناسراو بە کوێخا سلێمانی کوڕی کوێخا ئەحمەد، لە ساڵی 1922 لەدایکبووە لە گوندی #دووگردکان#، برا گەورەی هۆزی ئۆمەربلی بووە، خاوەنی دیوەخان و کەسایەتییەکی دیاری #قەراج# و #کەندێناوە#ی بووە، چوار کوڕ و چوار کچی هەبووە، ڕۆڵی کاریگەریی هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە دووگردکان و قەراج و #مەخموور#، ساڵی 1976 کۆچی دوایی کردووە.[1]