ئەم وێنانە دیمەنی شوێنەواری (ساریج)ە لە دەڤەری #بارزان#، وەک بەتەمەنەکان باسی لێوەدەکەن، لە کۆنەوە لە دەڤەرەکە و زۆربەی گوند و ناوچەکانی کوردستان دروستکراوە، وەک ساردکەرەوە بەکار هاتوون بەمەبەستی پاراستنی بەشێک لە خۆراک و خواردەمەنییەکان، هەروەها شوێنی کۆکەرەوەی ئاویشە.
دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ تا ئێستا شوێنەواری ئەو (ساریجانە) لە هەندێ ناوچە و گوندەکانی کوردستان ماون. [1]
ئامادەکردنی بابەت: #محەمەد هەسنانی#
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!