ناونیشانی بابەت: هونەرمەند عەدنان کەریم خانەنشین بوو
ئامادەکردنی: #یادگار چاوشین#
ڕۆژی پێنچشەممە ڕێکەوتی #27-02-2025# کۆلێژی #هونەرە جوانەکانی سلێمانی#، بە ئامادەبوونی مامۆستا و قوتابییانی کۆلێژەکە، ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد (#عەدنان کەریم#) کرد، کە مامۆستای بەشی شێوەکاری بوو لە کۆلێژەکەیان و خانەنشین بوو.
کۆلێژی هونەرە جوانەکانی سلێمانی لە پێگەی فەرمیی خۆی چەند وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، کە لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێزلێنانیان پێشکەش بە هونەرمەندی ناسراوی کورد عەدنان کەریم کردووە، بەبۆنەی خانەنشینبوونی و هەر لەمیانەی ڕێوڕەسمەکەدا هونەرمەند عەدنان کەریم، کە مامۆستا بوو لە بەشی شێوەکاریی کۆلێژەکە، وتەیەکی سوپاسگوزاریی پێشکەش کردن.
هونەرمەند عەدنان کەریم، خەڵکی گوندی #ژاژڵە#ی سەر بە ناوچەی #شارباژێڕ#ە و یەکێکە لە هونەرمەندە ناودارەکانی کورد، لە ساڵی 1963 لە شاری #کەرکووک# لەدایک بووە، ساڵی 1985 بەشی وێنەکێشانی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی #سلێمانی# تەواو کردووە.[1]