فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند، #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# پەیامی بۆ ئەوان ناردبوو و ئەوان بەشێوەیەکی ئەرێنی لێی دەڕوانین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە #27-02-2025#، #مەزڵوم عەبدی#، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئۆجەلان پەیامی بۆ ئێمەش ناردبوو و بۆچوونی خۆی تێدا ڕوونکردبووەوە و ئێمەش بەشێوەیەکی ئەرێنی لێی دەڕوانین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بانگەوازی ئۆجەلان بۆ پەکەکە بوو، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ئێمە نەبووە، هەروەک چۆن پەیامی بۆ باشووری کوردستان و هەموو شوێنێکی نارد، بۆ ئێمەشی نارد. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=