#حەمەی حەمەسەعید#، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، پەیامێکی ئاراستە کرد و تێیدا جەختیکردووەتەوە، کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان هەوڵی داوە تەواوی زار و زاراوەکان لە هەرێمی کوردستان زەمینەی پاراستن و برەو پێدانیان فەراهەم بکرێت.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە=KTML_End=
لای هەموان ئاشکرایە 21 شوباتی هەموو ساڵێک، لەلایەن یونسکۆوە بە ڕۆژی زمانی دایک دیاری کراوە و ناسراوە، لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی لەئاخێوەرانی تەواوی زمانەکانی جیھان دەکەین، خوازیارین هیچ زمانێک لەژێر کاریگەری زمانی سەردەست بەرەو لاوازبوون و لەناوچوون نەچێت.
ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان هەوڵمانداوە تەواوی زار و زاراوەکان، کە لە هەرێمی کوردستاندا هەن، زەمینەی پاراستن و برەو پێدانیان بۆ فەراهەم بکەین، لەناوچوونی هەرکام لەوانە زیانە، بۆ فەرهەنگی نەتەوەییمان.
جارێکی تر ڕۆژی جیهانی زمانی دایک پیرۆز و ئەم یادە بەرز ڕادەگرین. [1]
حەمەی حەمەسەعید
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#20-02-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=