سەرچاوە مرۆییەکان (HR) چییە؟
بەڕێوەبردنی سەرچاوەی مرۆڤ، زاراوەیەکی هاوچەرخ و چەترێکە کە بۆ وەسفکردنی بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی فەرمانبەران لە ڕێکخراوێک بەکاردەهێنرێت، هەروەها پێی دەوترێت بەڕێوەبردنی کارمەندان یان بەهرەکان، هەروەها بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان سەرپەرشتی هەموو ئەو شتانە دەکات کە پەیوەندییان بە بەڕێوەبردنی سەرمایەی مرۆیی ڕێکخراوەوە هەیە.
لەنێوان کەوانەدا (کاری سەرچاوە مرۆییەکان تەنیا وەرگرتن و دەرکردنی کارمەند نییە وەکوو هەندێک لە خەڵک و بەشێک لەخودی HR بیری لێ دەکاتەوە).
=KTML_Bold=کارەکانی (HR) چین؟=KTML_End=
-(Recruitment)
=KTML_Bold=پڕۆسەی وەرگرتنی کارمەندی نوێ:=KTML_End=
لە دامەزراوەیەک بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام باوترینیان بەم جۆرەیە ئەگەر (واستە) نەبێت:
بڕیاردان بۆ زیادکردن یان گۆڕینی کارمەندێک ئەمەش پاش چەند هەڵسەنگاندنێک و گفتوگۆکردن لەو بارەوە لەگەڵ ئەندامانی تری تیم.
نووسینی (Job description) کارنامەی کار.
پلەپەرزکردنەوەی ناوخۆیی یان بڵاوکردنەوەی کارەکەت لە سۆشیاڵ میدیا.
پاڵاوتن (Shortlist) کردنی سی ڤی هاتوو.
ڕێکخستنی چاوپێکەوتنی یەکەم تەنیا (HR و Candidate).
ڕێکخستنی چاوپێکەوتنی دووەم (HR و Candidate) و بەڕێوەبەری ئەو بەشەی کارمەندی بۆ زیاد دەکرێت.
هەڵبژاردنی باشترین و گونجاوترین کارمەند.
پاشان واژۆکردنی (Job offer) و دەستپێکردنی ماوەیی ئەزموون بۆ کارمەند، پاش دەرچوون لە ماوەیی ئەزموون جێگیرکرنی کارمەند.
-(Firing employees)
=KTML_Bold=دەرکردن یان هەڵوەشاندنی گرێبەستی کارمەند:=KTML_End=
ناخۆشترین و زەحمەترین بەشی سەرچاوە مرۆییەکانە، بەڵام کاری سەرچاوە مرۆییەکانە و دەبێت بیکات، ئەمیش بەم هەنگاوانە جێبەجێ دەکرێت لە حاڵەتی هەبوونی سەرپێچی:
ئاگادارکردنەوەی کارمەند لە ڕێگەیی بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی خۆی.
-پاشان لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی سەرپێچی پڕکردنەوەی بەڵێننامەیە لە ڕێگەیی سەرچاوە مرۆیەکانەوە.
ئەگەر کارمەند بەردەوامبوو لە سەرپێچیکردن پڕکردنەوەی بەڵێننامەی دووەمە لەگەڵ سزادانی (غەرامە)کردنی بە بڕە پارەیەک.
لە کۆتا هەنگاودا ئەگەر کارمەند بەردەوام بوو لە کردنی سەرپێچی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی.
-(Payroll process).
=KTML_Bold=پڕۆسەی مووچە:=KTML_End=
مووچە یان شایستە داراییەکانی کارمەند کە مانگی جارێک جێبەجێ دەکرێت و لە هەر کۆمپانیا یان دامەزراوەیەک بە جۆرێک دەبێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی سەرچاوە مرۆییەکان لیستی مووچە ڕێک دەخات و دەینێرێت بۆ بەشی ژمێریاری و دابەش دەکرێت.
-(Training and development).
=KTML_Bold=ڕاهێنان و گەشەپێدان:=KTML_End=
بەشێوەیەکی گشتی هەندێک کۆمپانیا یان دامەزراوە لە ڕێگەیی کۆمپانیای (ئەجێنسی) کارمەندەکان گەشە پێ دەدەن یان ڕایان دەهێنن، هەندێکی تر کارمەندێکی تایبەتیی بۆ دادەنێن لەژێر ناونیشانی (HR trainer) هەر بەشێک پێویستی بە ڕاهێنان بێت بۆی جێبەجێ دەکرێت.
-(Social insurance and income tax).
=KTML_Bold=بیمەی کۆمەڵایەتی و باجی داهات:=KTML_End=
بیمەی کۆمەڵایەتی مافێکی ڕاستەقینەی کارمەندە هەموو کارمەندێک دەبێت خاوەنکار بیمەیی کۆمەڵایەتی (ضمان اجتماعي) بۆ دابین بکات، بە جۆرێک لە ٪12 خاوەن کار دەیدات و لە ٪5 کارمەند خۆی دەیدات.
باجی داهات بەپێی یاسایی کاری ئێراقی هەر کارمەندێک مووچەکەی لە (یەک ملیۆن) دیناری ئێراقی زیاتر بێت، یاسای باجی داهات جێبەجێ دەکرێت.
-(Employment contract)
=KTML_Bold=گرێبەستی کارکردن:=KTML_End=
گرێبەستی کارکردن (عقد)ی کارمەند یەکێکە لە کارەکانی تری سەرچاوە مرۆییەکان، کە سەرچاوە مرۆییەکان دەینووسێت بە پێی یاسایی کاری ئێراقی و لە کۆتایی ساڵدا لەگەڵ هەر کارمەندێکدا کۆدەبێتەوە و گرێبەستەکەیان نوێ دەکەنەوە.
-(Employees Evaluation).
=KTML_Bold=هەڵسەنگاندنی کارمەند:=KTML_End=
سەرچاوە مرۆییەکان هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی فۆڕمی هەڵسەنگاندن بۆ هەر بەشێک بە جیا و بە پێی کار و ئەرک و مافی ئەو بەشەی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و پاشان بڕیاری مووچە زیادکردن و بەرزکردنەوەی پلەی هەر کارمەندێک لە هەر بەشێکی جیاواز لەسەر پێوەری ئەو هەڵسەنگاندنە دەکرێت، هەڵسەنگاندن چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە و هەر دامەزراوەیەک بەپێی پێویستی و شێوازی تایبەتیی خۆی ئەنجامی دەدات.
لە ئێستادا باوترین جۆری هەڵسەنگاندن کە بۆ کارمەند و سەرپەرشتیار و بەڕێوبەری دامەزراوەیەک دەکرێت (Appraisal interview).
-(Strategic updates and organisation structure)
=KTML_Bold=نوێکردنەوەی ستراتیجی و هەیکەلی ئیداری:=KTML_End=
هەر دامەزراوەیەک پلان و ستراتیجی تایبەت بە خۆی هەیە، لێرەدا کاری سەرچاوە مرۆییەکانە ئەم پلان و ستراتیجییەی دامەزراوەکە نوێ بکاتەوە و پەرەیی پێ بدات.
هەیکەلی ئیداری پێناسەی هەموو دامەزراوەیەک و هەموو بەشەکانی ڕوون دەکاتەوە، بەهەمان شێوە کاری سەرچاوە مرۆییەکانە پەرەپێدان و گەورەکردنی ئەم هەیکەلە بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو.
-(Employee daily problems solving).
=KTML_Bold=چارەسەرکردنی کێشەیی ڕۆژانەیی کارمەند:=KTML_End=
هەموو دامەزراوەیەک کارمەندەکانی ڕۆژانە ڕووبەڕوی کێشە دەبنەوە، بەهەمان شێوە کاری سەرچاوە مرۆییەکانە بە چارەسەرکردنیان هەڵبسێت.
-(Keep the balance between the employer and the employer).
=KTML_Bold=ڕاگرتنی هاوسەنگی نێوان کارمەند و خاوەنکار=KTML_End=
کارێکی تری سەرچاوە مرۆییەکان ڕاگرتنی هاوسەنگییە لەنێوان کارمەند و خاوەنکار، بە مانایی ئەوەیی نەهێڵرێت ستەم لە کارمەند بکرێت، لە هەمان کاتدا کارمەند ئەرک و لێپرسراوێتییەکانی فەرامۆش نەکات و زیان بە کار و ئامانجەکانی دامەزراوەکەی نەدات.
لەنێوان کەوانەدا (هەموو ئەمانە کاری سەرچاوە مرۆییەکان ئەگەر بهێڵرێت ئەنجامی بدات و پێی هەستێت). [1]