بە کوردی: کوڕکوڕە
بە فارسی: کوکَر ، باقِرقِره ، سنگ خوارک
بە عەرەبی: القطويات
بە ئینگلیزی: Sandgrouse
ناوی زانستی: Pteroclididae
(کە ئەم ناوانەشی پێ دەوترێ: قتک، قەتێ، کوڕکوڕ، کەت، کەتێ، ھاوارەبەرە).
ناوی باڵندەیەکە کە وەک کۆتر دەچن و لە ئیشکایی دەژین.
ئەم جۆرە باڵندەیە باڵ و کلک و دندووکیان درێژە، لاقیان قوڵە و تووکنە. لەناکاو بەتوندی لە عەرز بەرز دەبنەوە و دەفڕن، لە بیابانی ئیشک و بەیاردا دەژین.
=KTML_Bold=جۆرەکانی:=KTML_End=
کوڕکوڕەی بەرزگ خەنەیی
کوڕکوڕەی بەرزگ ڕەش
کوڕکوڕەی بەرزگ سپی
کوڕکوڕەی خاڵخاڵ
کوڕکوڕەی ڕێ ڕێ
کوڕکوڕەی کلک درێژ
کوڕکوڕەی گەنمان
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
#فەرھەنگی باڵندە#؛ ئەحمەد بەحری، چاپی یەکەم؛ ھەولێر 2001.
#ھەنبانە بۆرینە#؛ عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی.[1]