ئەمڕۆ #07-01-2025#، بە ئامادەبوونی د.#هەڤاڵ ئەبوبەکر# پارێزگاری #سلێمانی# و د.#موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و #ئالان ڕەئوف# بەڕێوەبەری #کتێبخانەی گشتیی سلێمانی# و ژمارەیەک لە نووسەر و توێژەر و میوانان، یادێک بۆ نووسەر و ئەدیبی ناسراوی کورد #ئومێد ئاشنا# لە پەرتووکخانەی گشتی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە یادەکەدا چەند وتەیەک بۆ قەڵەمەکەی ئومێد ئاشنا پێشکەشکرا.
ئومێد ئاشنا، خاوەنی چەندین بەرهەم و چاپکراوی ئەدەبیی و ڕۆشنبیرییە و خاوەنی پڕۆژەی 100 پەرتووک بوو کە بەداخەوە تەنیا 70 پەرتووکی بە چاپگەیاند و تەمەن ڕێگەی نەدا پڕۆژەکەی تەواو بکات.[1]