#سلێمانی#، مەراسیمی بڵاوکردنەوەی کتێبێکی #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# بەڕێوەچوو .
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، #13-02-2025#، بە ئامادەبوونی #حەمەی حەمەسەعید# وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، د. #موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و (محەمەد کوردۆ) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، و سەدان کەسایەتی سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیری و هونەریی، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (بەکورتی...) لە نووسینی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە هۆڵی ئۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە، لەلایەن ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بە هاوکاری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە، ڕێکخرابوو. [1]