دوای گەیشتنی مامۆستایانی ناڕازی بە مەبەستی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکان، لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە ڕێگریان لێکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە #08-02-2025#، ژمارەیەک لە پەڕڵەمانتارانی #نەوەی نوێ# دەنگی ناڕازییان خستە پاڵ مامۆستایانی ناڕازی بۆ داواکردنی مافەکانیان بەڵام دوای گەیشتنیان بۆ بازگەی دێگەڵە، پارتی ڕێگە نادات بچنە ئەودیوو بازگەکە.
هاوکات، هێزە ئەمنییەکانی پارتی ڕێگای نێوان (#هەولێر#، #کۆیە#)یان بەڕووی خۆپیشاندەراندا داخست.
مامۆستایانی ناڕازی سوورن لەسەر داواکانیان و دەڵێن پێویستە مامۆستایانی ناڕازی #هەولێر#یش بێن و لەگەڵ ئێمە بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن و داوای مافەکانیان بکەن.[1]