یانەی کوردڤین یانەیەکی تۆپی پێیە لە نەمسا دامەزراوە لە ساڵی 2014 لە تیپێکی میللیەوە درووست بوو، لە ساڵی 2017 بە فەرمی دامەزرا.
ئیدریس حەسەن، بەڕێوەبەری یانەی کوردڤینە لە نەمسا؛ خەڵکی #قامشلۆ#یە و دەڵێت: ئەم تیمە ساڵی 2017 دامەزرا، ساڵی 2022 -2023 چووینە لیگ وەن و ساڵی 2024یش گەیشتینە ئۆبەرلیگ، کە خولێکی گەورەیە.
هەڵەم، ڕاهێنەری یانەی کوردڤین لە نەمسا کە کاپتنی یانەکەیشە دەڵێت: لە ساڵی 2018وە بەشداریی دامەزراندنی یانەکە بووم، لە یاریی کۆتاییدا سەرکەوتین و زۆر دڵخۆشین، کاتێک لە وڵاتێکی ئەورووپی ئاڵای کوردستان بەرز دەکرێتەوە، هەموو کورد دڵخۆش دەبن.[1]