گوندی #دێگەڵە#ی جاران و شارۆچکەی ئێستای دێگەڵە لەسەرژمێری ساڵی 1957 گوندی دێگەڵە سەربە شارۆچکەی ناوەندی #کۆیە# بووە، ژمارەی دانیشتووانی 196 کەس بووە.
گوندەکە لە ساڵی 1973 کراوە بە شارەدێ، لە ساڵی 1987 هەڵوەشێنراوەتەوە لە پاش ڕاپەڕین جارێکی تر کراوە بە ناوەندی شارەدێی شۆڕش کە 51 گوندی لەسەرە، لەڕووی جوگرافیاوە دەکەوێتە 35 کم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری #هەولێر# و 24 کم لە باکووری خۆراوای شارۆچکەی کۆیە. [1]
ناوی نووسەر: #سەرچڵ یونس#