سەرۆکی فراکسیۆنی #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# ڕایگەیاند، بێگومان مانگرتن و خۆپیشاندانی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم، شایستەی سوپاس و پێزانینی هەموو لایەکە.
ئەمڕۆ شەممە #08-02-2025#، #عەلی باپیر# سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، ئەگەر کەسێک خاوەنی ویژدان و ئیمان بێت ناتوانێت لەگەڵ ستەملێکراواندا نەبێت و دژی ستەم و نادادی نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بێگومان مانگرتن و خۆپیشاندانی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم، لە شێوازەکانی بەرگرییکردنیان لە ژیان و گوزەرانی کۆی هاووڵاتییان، شایستەی سوپاس و پێزانینی هەموو لایەکە. [1]