وەک جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# و وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەڕڵەمانی کوردستان، نەک تەنیا پشتگیری خۆپیشاندان دەکەین لە #هەولێر#، بەڵکوو بەشداریش دەبین تیایدا.
ئەمڕۆ شەممە #08-02-2025#، فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، هیوادارین هەموو لایەکیش ئاگاداربن، بەتایبەت مامۆستایانی مانگرتووی بەڕێز، کە ئەمە پلانێکی دەسەڵات نەبێت بۆ لەباربردنی ئەو هەموو هەوڵ و ماندووبوونەیان و داخستنی خێمەکەیان نەبێت لە #سلێمانی#، کە ماوەیەکە مانیان لە خواردن گرتووە و ئازاریان کێشاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە گرنگە هەروەک چۆن لە سلێمانی ناڕەزایی و مانگرتن بەردەوامە ئاوها بەردەوام بێت تا مافەکانی مامۆستایان و مووچەخۆران وەردەگیرێتەوە، هەروەها گرنگیشە بەهەمان شێوە لە #هەولێر# خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەردەوام بێت و ئێمەش پشتیوان و بەشدار دەبین، چونکە پێمان وایە ئەم حکومەتەی مافی خەڵک و مووچەخۆران دەخوات حکومەتی پارتی و یەکێتییە و هەردوولا وەک یەک بەرپرسن لە بڕینی قوت و مووچەی مووچەخۆران. [1]