#لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان#ش، بەهەمان شێوە پرسەو سەرەخۆشی خۆیان دەربڕی و رایانگەیاند، بەڕێزان لەخانەوادەی هاوپیشەمان #وریا حەمەکەریم# و هاورێ و هاوپییشەکانمان لەکەناڵی NRT ئێمە وەک رۆژنامەنوسانی مەیدانی سلێمانی خۆمان بەخاوەنی ئەم کۆستەگەورە دەزانین و دەمانەوێت خەمەکەتان لەگەڵ بەش بکەین چونکە کۆستەکە گەورەیە. ئاماژەیان بەوەشکرد، بەڕێزان وریا وەک موڵکی خەڵکی کوردستان سەیردەکرێت کاردانەوەی خەڵکی هەر لەساتی بڵاوبونەوەی هەواڵی مردنی گەواهی ئەو راستیەدەدەن ، چیرۆکی مەرگی وریا وەک پیشەکەی و وەک خودی وریا خۆی پیرۆز رۆیشتوبووە یاداشتێکی تر لەخەرمانی کارەکانی تەمەنی، ئاکاری بەرزو روشتی پەپوولە ئاسای وریا هەموومانی لەناخەوە غەمبارکرد.
ڕۆژنامەنوسانی سلێمانی: خوای گەورە سەبوری خێزان و خانەوادەکەی و ئێوە و ئێمەش بدات.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=