لەدڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە کۆچی دوایی ناوەختی ڕۆژنامەنووس #وریا حەمەکەریم#
#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی بۆ کۆچی دوایی میدیاکار وریا حەمەکەریم پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، لەدڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە کۆچی دوایی ناوەختی ڕۆژنامەنووس کاک (وریا حەمەکەریم) کە لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی سپارد.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بە کەسوکار و بنەماڵە و خانەوادە سەربەرز و قوربانی بەخشەکەیان و ڕۆژنامەنووسان و هاوڕێیانی دەکەم و بەشداریی ماتەمیانم.
لە کۆتایدا ئاماژە بەوە دەکات، لەخوای گەورە داواکارین گیانی ڕۆژنامەنووسی بە ئەزموون و خۆشەویست کاک وریا بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
[1]