ناو: ژێنەر
ناوی باوک: حەمەفاروق فەتاح
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #02-06-1993#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
جۆری یاری: تۆپی پێ
$ژیاننامە$
ژێنەر حەمەفاروق لە ساڵی 1993 لە سلێمانی لە دایکبووە، یاریزانی تۆپی پێیە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی #زانکۆی سلێمانی#یە، بڕوانامەی ناوبژیوانی فوتساڵی پلە سێی ئێراقە، سەرەتای یاریکردنی لە خوێندنگەوە دەستی پێ کردووە لە یارییەکانی (بالە، باسکە، تێنس، تۆپی پێ، گۆڕەپان و مەیدان) بەشداری کردووە، نزیکەی دە ساڵە یاریزانی فوتساڵە لە خولەکانی نایابی کوردستان و ئێراق یاری کردووە لە یانەی وەرزشی (ئەفرۆدێت، #هەولێر#، #پیرەمەگرون# ، سنوور) و هەڵبژاردەی سلێمانییە کە ساڵی 2018 پلەی دووەمی پارێزگاکانی کوردستانی بەدەستهێناوە. شەش ساڵە ڕاهێنەرە لە هۆڵەکانی لەش جوانی، بڕوانامەی ڕاهێنەری ئایرۆبیک و زومبا سەر بە یەکێتی لەش جوانی کوردستانی هەیە، ڕاهێنەری پلە c لە کروسفیت و ئایرۆبیک ستیپ هەیە، بەشداری چەندین خول و سیمیناری تایبەت بە خۆراک و تەواوکەرە خۆراکییەکانی کردووە و بڕوانامەی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی هەیە، مامۆستای وەرزشە لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری سلێمانی.[1]