سەردێڕی هەواڵەکەمان ناوەرۆکی لێدوانەکەی #ئەسعەد ئیسماعیل#-ی سەرپەرشتیاری تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگەیه و ئەو سەرپەرشتیارە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ڕۆژی #29-01-2025# لە شاری #بەغدا# و لەنێو هۆڵی ئەنتەر ڕکابەرییەکانی قۆناغی یەکەمی پاڵەوانییەتیی شەتڕەنجی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی نایاب بە بەشداری 14 یانە دەست پێدەکات.
هەروەک ئەسعەد ئاماژەی پێدا کە یانەکانی (پێشمەرگە، خانزاد، برایەتی، مەلیک، ئیتیسالات، کارەبا، سەماوە، قادسیە، عشتار، قیسارە، (الفکر)، (الرسیل)، (العمال) و (الهدف)) لەم وەرزە بەشداری لە پاڵەوانییەتیی یانە نایابەکان دەکەن کە لە قۆناغی یەکەمدا شەش جەولەی یارییەکان و لە دووەم قۆناغدا 7 جەولە ئەنجام دەدرێت.
سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکان ناوبراو وتی، بۆ هەر تیمێک دەبێت بە 14 یاریزان بەشداری بکات کە بەم شێوەیە دابەش کراون (هەشت یاریزانی پێشکەوتوو-کوڕان، دوو کیژە یاریزان، دوو یاریزانی خوار 20 ساڵ و دوو یاریزانی بێچووە شێران).
لە درێژەی لێدوانە تایبەتەکەی بۆ پێشمەرگە سپۆرت ئەسعەد ئیسماعیل وتی، هەر تیمێک دەتوانێت بە یاریزانێکی پیشەگەر لەسەر ئاستی پێشکەوتوان پێکهاتەکەی بەهێزتر بکات بەڵام وەک یانەی پێشمەرگە جگە لەوەی چەندین ساڵە لە ڕیزی یانە نایابەکانین و ئەنجامی بەرچاویشمان هەبووە لەگەڵ ئەوەشدا و بۆ ئەم وەرزە تەنیا بە یاریزانی خۆمان بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەین و ڕکابەریش دەبین.
دواجار ئیسماعیل، ناوی یاریزانانی پێشمەرگەی ئاشکرا کرد کە بریتی دەبن لە (تەها جەلال، #زۆزگ سەڵاح#، #ئاکار عەلی#، #ئاریان عەلی#، ئیحسان ، ڕەوەند حامید، ڕێباز ناسر، ئەحمەد جەزا، #کارین کەمال#، نالی محەمەد و شارۆ سەمیر).[1]