یەکێتیی کاراتێی سەپکی شۆتۆکان (S K I) بە بەشداری هەشت وڵات پاڵەوانییەتیی کاراتێی کوڕان و کچان لە وڵاتی ئێران ڕێک دەخات.
لەو پاڵەوانێتییەدا، تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە لەسەر هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان بەشداری دەکات و #ئەرسەلان موڕادی# ڕاهێنەری گشتی تیمەکەش زانیاری زیاتری بە پێشمەرگە سپۆرت دا و وتی، تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە بەشدارە لە پاڵەوانییەتیی کاراتێی سەپکی شۆتۆکان کە یارییەکانی لە شاری تاران بەڕێوە دەچێت.
هەر وەک ئەرسەلان ئاماژەی پێدا کە تیپەکەیان بە کوڕان و کچان لە 36 یاریزان پێکدێن کە بە سوپاسەوە تەواوی شاندەکەی یانەکەیان میوانی یەکێتی کاراتێی وڵاتی ئێرانن لە ڕێکەوتی #20-01-2025# تا #26-01-2025#.
موڕادی وتی کە ئەمە دووەم خولی پاڵەوانێتییەکەیە و لە شاری تاران ئەنجام دەدرێن.
سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی ئەو پاڵەوانێتییە ڕاهێنەری گشتی تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە وتی، لە تەمەنەکانی (14 و 15، 16 و 17) و پێشکەوتوانی کوڕان کچان بەشداری لە ڕکابەرییەکان دەکەن کە یارییەکانی کچان لە ڕۆژانی (20\23-01-2025) و یارییەکانی کوڕان لە ڕێکەوتی (24\25-01-2025) ئەنجام دەدرێن.
دواجار ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە لەم پاڵەوانێتییەدا کە دووەمین خولێتی وڵاتانی (ئەرمینیا، ئێراق، ئەفغانستان، ئێران بە هەڵبژاردەی پارێزگاکانییەوە، عەمان، پاکستان) بەشداری دەکەن. [1]