=KTML_Bold=سەردانەکەی #مەسرور بارزانی# و ڕەهەندەکانی=KTML_End=
#سیروان حوسێن مەخمووری#
دەمێکە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی گەورەترین مەترسی بوونەتەوە کە هەوڵی چەوساندنی ئەم میللەتە دەدەن بەهەموو شێوازەکانیەوە. هەربۆیە بانگهێشتکردنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا لەلایەن گەورەترین زلهێزی جیهان کە ئەمەریکایە لەم کات و ساتەدا بە لووتکەی پەیوەندی دبلۆماسی دادەنرێت و گرنگی و بایەخی ئەم سەردانە لەسەر ئاستی (سیاسی و سەربازی و ئەمنی و ئابووری و دبلۆماسی) زیاتر بەدیاردەکەوێت؛ بەجۆرێک ئەوانەی لە ناوخۆ و دەرەوە بەتایبەتی وڵاتانی هەرێمی خەریکی لاوازکردن و لەباربردنی قەوارەی هەرێم بوون، پیلان لەسەر پیلانیان دارشتبوو بۆ لەناوبردنی ئەم ئەزموونە لە ڕێگەی هەریەک لە کارتەکانی (ئابووری و سیاسی و ئەمنی و یاسایی)، بەڵام دواجار سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەموو ئەم پیلان و سیحرانەی پوچەڵکردەوە.
=KTML_Bold=بانگهێشتکردنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا ئەم ڕەهەندانە لە خۆ دەگرێت:=KTML_End=
-ئەمەریکیەکان ئەوەیان بۆ دەرکەوت لە پاش ساڵی 2003 تا ئێستا لە گۆڕەپانی عیراقی تاکە هاوپەیمانیان لەگەڵدا مابێت و بەرگەی هەموو فشاری نەیارانی گرتبێت هەرێمی کوردستان بووە وبە کردەوە سەلماندوویەتی، بۆیە ئەمەریکا لەم سەردانەدا جارێکی دیکە پاڵپشتی و هاوپەیمانی خۆی بۆ کوردستان دووپاتکردەوە، ئەمەش وەڵامێکی ڕوونە بۆ نەیاران کە ئەمەریکا کورد بەجێناهێلێت.
-لە رەهەندێکی دیکەی ئەم سەردانە بەڕوونی لە لێدوانی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دیارە کە ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستانیکی بەهێزدایە، ئەوەش وەڵامێکە بۆ هەموو ئەوانەی کە هەوڵی لاوازکردن و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کورسدتان دەدەن. بە واتایەکی دیکە هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە و دەبێت بە بەهێزی بمینێتەوە.
-لەسەر ئاستی تاکەکەسی ئەو پێشوازییە گەرمەی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرا لە هەموو شوێنە گرنگەکانی ئەمەریکا سەرکەوتنی مەسرور بارزانی نیشاندەدات بەسەر قەیران و ئاستەنگەکان وەک کەسێکی سەرکەوتوو لەلایەن ئەمەریکیەکانەوە قبووڵکراوە، هەربۆیە ئەم پێشوازییەی لێکرا و، بەکەسێکی خۆراگر و خاوەن هەڵوێست پیشاندرا ئەوەش جارێکی دیکە وەڵامیکە بۆ نەیارانی هەرێمی کوردستان.
-لەسەر ئاستی ئابووری کە خەریکە نەیارانی کوردستان بەکارتی قووتی خەڵک و گەمارۆی ئابووری و ڕاگرتنی نەوت ئەم هەرێمە لاواز بکەن، ئەمەش لەهەموو دانیشتنەکانی سەرۆکوەزیران و دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بەدیارکەوت کە پێویستە بەغدا بە زووترین کات نەوتی هەرێم هەناردە بکات و کێشە داراییەکان چارەسەربکەن.
-لەسەر ئاستی ئەمنی کە ماوەیەکە هندێک لە گرووپە میلیشیاکان #هەولێر# دەکەنە ئامانج و بەشیوەیەکی وەحشیانە بۆردومانی ئەم شارە دەکەن بەبیانووی لاواز، بەڵام ئەم سەردانە پەیامێک بوو بۆ ئەم گرووپەکانە کە لەمەودوا هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەمەریکاوە دەپارێزرێت.
-هەروەها لەسەر ئاستی ناوخۆ پەیامێکە بۆ بەغدا و هەموو لایەنە سیاسیە عێراقییەکان کە لەمەودوا ئەمەریکا هاوشان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕووبەرووی گرفتەکان دەبنەوە، ئەمەش ئەوە نیشاندەدات پێویستە لەمەودوا سەرانی بەغدا ئەو فشارانە لەسەر هەرێم ڕابگرن و کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەت لە ڕێگەی دەستوورەوە جێبەجی بکەن.
-لە رەهەندێکی دیکەی ئەم سەردانە پەیامێکی ڕوونە بۆ وڵاتانی هەرێمی بە گشتی و ئێران بەتایبەتی کە چی دیکە ئەمەریکا قبووڵی فشارەکانی ئەم وڵاتانە ناکات لەسەر هەرێمی کوردستان لە لایەک و لە لایەکی دیکە دژی دەستێوەردانی ئەم وڵاتە لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان دەوەستنەوە.
-لەم سەردانە جارێکی دیکە ئەمەریکا بە هاوپەیمانەکانی گەیاند لە هەموو جیهان کە پێویستە مامەلە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن، ئەوەش بە گەورەترین سەرکەوتنی دبلۆماسی و پەیوەندی وڵاتان دادەنرێت لەم کات و ساتەدا.
-هەروەها لە ئیستادا هەندێک لایەنە شیعەکان خەریکی دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانانن بەسەرکردایەتی ئەمەریکا لەڕێگەی پەرلەمانەوە و ئەوەی بەتوندی دژی ئەو هەڵویستەی شیعەکان بوو لایەنە کوردییەکان و بەشێک لە سوننەکان بوو، ئەم هەڵویستەش لەلایەن ئەمەریکاوە بەرز نرخا و لەمەودوا هاوپەیمانان زیاتر قورسایی پیگەیان دەخەنە هەرێمی کوردستان نەک ئەوەی لە عێراق، بۆیە ئەوەش رەهەندێکی دیکەی ئەم سەردانە بوو.
لە کۆتاییدا دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا بەرهەمی ئەم سەردانە هەموو کوردستانیان بیبینن و بگەن بەخۆشگوزەرانی و پیلانی نەیارانی هەرێم هەمووی لەگۆڕ بنرێت، جارێکی دیکە باڵانسی هێز بگەڕیتەوە نێو پێکهاتەکانی عێراق. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=