کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,238
وێنە
  124,181
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,082
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
لە ساڵی 2024 با خۆڕاگربین
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لە ساڵی 2024 با خۆڕاگربین
لە ساڵی 2024 با خۆڕاگربین
=KTML_Bold=لە ساڵی 2024 با خۆڕاگربین=KTML_End=
#سیروان حوسێن مەخمووری#

هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتای دروستبوونیەوە بووەتە ناوچەیەکی ئارام و کۆکەرەوەی هەموو ئازادیخوازانی عێراق و ناوچەکە، بەجۆرێک لەپاش ساڵی (2003) نەخشە ڕێگای بنیادنانی دەوڵەتی عیراق لەم هەرێمەوە کێشرا و بووە چەتری کۆکەرەوەی لایەنە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە، ئەمە وێڕای ئەوەی بەئارامترین ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەراست ناوزەند دەکرا لەلایەن وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی و هاوپەیمانانەوە و لەزۆربەی کێشە و ململانێیەکانی مەزهەبی و سیاسی لەعیراق دەسەلاتدارانی هەرێم لەسەرووی هەموویانەوە (سەرۆک بارزانی) ڕۆڵی میانگێری و لێک نزیکبوونەوەی لایەنە ناکۆکانی دەبینی، سەرەڕای ئەمە لەرووداوەکانی بەهاری عەرەبی و شەڕی #داعش# هەرێم بووە چەترێک و پەناگەیەک بۆ لێقەوماوان و پەنابەرانی ولاتانی هەرێمی، ئەوسا زۆر هەوڵ درا هەرێمی کوردستان ئەو بارودۆخەی هەیە لەناوی ببەن و ئەمن و ئاسایشی تێک بدەن.

پیلانەکانی وڵاتانی هەرێمی لەسەرووی هەموویانەوە ئێران و گروپە نزیکەکانی لەعێراق نەیانتوانی هەزمی ئەو سەرکەوتن و پێشکەوتنانەی هەرێم هەیەتی بیکەن، بۆیە پیلانەکانیان بەم شێوەیە جێ بەجێکرد:

هەنگاوی یەکەم: لەساڵی (2013) یەکەم هەنگاوییان بەبڕینی بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان دەستی پێکرد.

هەنگاوی دووەم: لەساڵی (2014) سوپای عیراق بەفەرمانی (نوری مالیکی) زۆربەی پارێزگاکانی سووننەکانی تەسلیم بەداعش کرد و لەپاشان کە بودجە و مووچەی هەرێمیان بڕی لەپاڵ ئەمەش داعش هێرشی کردە سەر ناوچە دابڕێندراوەکان و هەرێم، کاتێ هێزە تیرۆرستەکانى داعش ویستیان کوردستان داگیربکەن و ئەم هەرێمە ئارامە لەناو ببەن سەرەراى بوونى قەیرانى دارایی و برینى مووچە و قوتى خەلک لەلایەن بەغداوە ، بەلام جەماوەرى کوردستان شان بەشانى هێزەکانى پێشمەرگە بە درێژایی (1050 کم) توانیان سنوورى بەرگرى و بەرخۆدان و خۆراگرى و خۆنەچەمێنن دروست بکەن و بەرگرى لە دەزگا شەرعیەکانى ئەم هەرێمە و خەلکەکەى بکەن و ناوچەکە بە ئارامى رابگرن و بە ئارامگەى لێقەوماوان و دەربەدەرەکانى تر بمینێ.

هەنگاوی سێیەم: لەساڵی (2017) سووپای چەند وڵاتێک و گروپەکانی حەشد و هاوپەیمانەکانی هێرشیان کردە سەر ناوچە دابریندراوەکان و هەرێمی کوردستان، ئامانجی ئەو هیرشکردنە کۆتایی هێنان بوو حکومەتی هەرێم و قەوارەی هەرێم کە لەدەستووری عیراقی دانی پێنراوە، هەرچەندە بەشێک لەناوچە دابرێندراوەکان تەسلیم کرا و بەڵام هێزە شەرعیەکانی پاراستنی حکومەتی هەرێم لە(پردێ، قەرەچووغ، سەحێلا) گەورەترین بەرخۆدان و بەرگرییان تۆمارکرد و خەونی نەیارانیان لەگۆڕنا.

هەنگاوی چوارەم: کاتێ ئێران و لایەنە نزیەکانی خۆی هەموو جومگە سەرەکیەکانی ولاتی عیراقیان کەوتە دەستی لەیەکەم هەنگاوییان کۆنترۆلی (دادگای فیدرالی) یان کرد کە لەسەر مەبدەئی تەوافق دامەزرا بوو گۆرییان بۆ مەبدەئی زۆرینە و کەمینە، کە پێکهاتەی شیعە هەژموونی خۆی بەیاسایی کرد و کردیە چەکێک دژی سووننەکان و هەرێم بەکارییان دەهێنن، بەجۆرێک هەموو بریارەکانی دژی هەرێمە ئیستا دەبینین.

هەنگاوی پێنجەم: ئەم هەنگاوەی ئێران و هاوپەیمانەکانی دەمێکە لەناوەخۆی هەرێم جێبەجێان کردووە بەڵام ئەنجامی نەبووە ئەویش ئەنجامدانی خۆپیشاندان و نانەوەی ئاژاوە و پشێوی لەهەرێم بووە، هەموو کات ئەم هەنگاوەیان لەپارێزگای #سلێمانی# دەست پێ دەکرێت و وەک کارتێکی فشار لەسەر حکومەتی هەرێم بەکاردەهێنن، دەکرێت و ئاساییە داخوازییەکانی خۆپیشاندەران مافی خۆیان و ڕەوا بێت، بەڵام سیاسیەکان بەکارییان دەهێنن بۆ ئەجێندای خۆیان.

هەنگاوی شەشەم: ئێران و گروپە میلیشیاکان دەمێکە لەڕێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرش دەکەنە سەر هەرێم بەبیانووی جیاجیا و لاواز، کە تەنها ئامانجیانە ئارامی و سەقامگیری هەرێم تێک بدەن...

=KTML_Bold=ساڵی 2024 پێویستە خۆڕاگربێت=KTML_End=
گرنگی و بایەخی و رووداوە هەستیارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وادەخوازێت حکومەتی هەرێم و کوردستانیان بەرگەی نەهامەتی و ناخۆشییەکانی ئەم ساڵە بگرن، هەر لەسەرەتای شەڕی حەماس و ئیسرائیل ئیدارەی (جۆ بایدن) هەوڵی کۆنترۆلکردنی سنووری شەڕەکەی دا لەسەرەتادا ئەو ستراتیژەی بایدن بووە خالی ناکۆک لەگەل ئیسرائیل، چونکە ئیسرائیلیەکان لەگەل فراوانکردنی بەرەی جەنگ بوون بەلام ئەمەریکیەکان و بەتایبەتی ئیدارەی بایدن لەگەل سنووردارکردنی شەرەکەیە، بەجۆرێک دەبینین ڕۆژانە لەعیراق و سووریا و یەمەن هێرش دەکرێتە سەر بنکە و هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لەلایەن ئێران و گروپەکانی خۆی لەم ولاتانەدا، لەبەرامبەردا ئەمەریکا تەنها لەحاڵەتی بەرگری کردن لەخۆی وەستاوە و وەلامدانەوەکەشی ئەو کاریگەرییە سەربازییەی نیە لەسەر ئەم هێزانە، چونکە ئیدارەی (بایدن) لەمانگی 10ی سالی 2024 کۆتایی دێت، مەبەستیانە ئەم ماوەیەش ئەو ستراتیژە پەیرەو بکەن کە بریتیە لەفراوان نەکردنی بەرەی جەنگی (رووسی و ئۆکرانی) و(ئیسرائیلی و فەلەستینی) بۆناوچەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست، لەحالەتی بەرگری دەبن.

ئەم ستراتیژەی ئەمەریکا لەلایەن ئیران و هاوپەمانەکانییەوە بەهەل دەزاندرێت گورزی کوشندەیان لێ بدرێت، لەهەمان کاتیشدا ئێرانیەکان باش لەوە تێگەیشتوون ئیدارەی داهاتووی ئەمەریکا لەساڵی (2025) جیاواز دەبێ لەگەل ئەوەی ئێستا و لەبەرژەوەندی ئێران و هەژموونەکەی نابێت.

لەم نیوەندەش هەرێم لەرابردوو ڕووبەرووی ئەم هەموو پیلانانە بۆتەوە، کەئێستا ئیران و هاوپەیمانانی لەعیراق لە (2024) ئەو بابەتانە وەک کارت دژی هەرێم پێکەوە بەکاردەهێنن وەک کارتی (دادگای فیدرالی، بودجە و مووچە، لێدانی مووشەک و درۆن، خۆپیشاندان، دەست تێوەردان لەهەلبژاردنی هەرێم)، ئەوەی پێشبینی دەکرێت ئەم کارتانە بەیەکەوە بەکاربهێنن بۆ کۆتایی هێنان بەقەوارەی هەرێم، پێویستە حکومەتی هەرێم خۆراگری ئەوجارە جیاواز دەبێت ئەوەی لە (10) ساڵی رابردوو بەرامبەر بە هەرێم بەکاریان هیناوە، ئەوساڵ هەمووی لەیەک سالدا بەکاردەهێنن.

ئێران ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر ئیستفزازکردنی ئەمەریکا لەناوچەکە و لەبەرژەوەندییان بدرێت بەبەردەوامی لەوانەیە ئەو ئیدارەیەی ئەمەریکا بەناچاری بەرەی جەنگ فراوان بکەن، هەرچەندە ئەستەمە ئەمەریکا ئەو بریارە بدات و پیچەوانەی ستراتیژی خۆیان کار بکەن بەلام بەناچاری بەشیوەی سنووردار کارەکە ئەنجام دەدەن.

ئەوەی پێویستە بۆ هەرێمی کوردستان کەلەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا هەژماردەکرێت و حکومەتی هەرێم بەهاوپەیمانێکی ستراتیژی دادەنرێت بۆ ئەمەریکا لەناوچەکە، هەربۆیە هێزی پێشمەرگە بەهێزێکی نزیک لەخۆیان هەژماری دەکەن و بودجە و هاوکاری و پێدانی چەک و تەقەمەنی و مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکەن، دەتوانین لەپاش 2003 تاوەکو ئێستا تاکە دەستکەوتی ئیدارەی ئەمەریکا لەعیراق مانەوەی پێکهاتەی کوردە وەک هاوپەیمان و دۆستی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دادەنرێت، بۆیە دەبێت سیاسەتی هەرێم لەگەل بەرژەوەندی یەکانی ئەمەریکا بێت، بەدڵنیاییەوە بەدەربازبوونی هەرێمی کوردستان لەسالی 2024 لەم هەموو قەیرانانە سەرکەوتنی یەکجارەکی بەدواوە دەبێت. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 41 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 41 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!