=KTML_Bold=کورد لەبەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازدایە=KTML_End=
#سیروان حوسێن مەخمووری#
شیکردنەوە بۆ هەڵبژاردنى ئەمجارەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کەلە 15 پارێزگا کە بڕیارە لە 18ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت بەبەشداری زیاتر لە 269 لایەنی عێراقی کە بەشداری هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق دەکەن، ئەمەش دوای 10 ساڵ دێت لە دوایین جار لە مانگی نیسانی 2013 بەڕێوەچوو، ئەوەش بە گەڕاندنەوەی ژیان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دادەنرێت.
ئەگەر شیکردنەوە بۆ کات و ساتی هەڵبژاردنەکە بکەین دەبینین ئەم هەڵبژاردنە بەپلەی یەکەم لەبەرژەوەندی هێزە نزیکەکانی ئێرانە بەتایبەتی هێزەکانی حەشد شەعبی کە کۆنترۆلی جومگە سەرەکیەکانی وڵاتیان کردووە هەر لەسەرۆک وەزیرانەوە تا بچووکترین بەرپرس بۆیە لەم هەڵبژاردنە نفوز و پێگە و هەژموونی خۆیان زیاتر لەپارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست بەهێز دەکەن، ئەمە وێڕای بەردەوامی بایکۆتی سەدرییەکان لەپرۆسەی سیاسی عیراق بۆتە هەل و دەرفەت، چونکە لەنێو شیعە گەورەترین هێز کە بنکەی فراوانی جەماوەری هەیە و زۆربەی پارێزگاکانی عیراقی لەدەستە ئەمجارە تا ئێستا بایکۆتی پرۆسەی سیاسی کردووە، لێرەدا پێویستە تیشک بخەینە سەر سێ خالی گەوهەری کەلەئێستادا لەگۆرەپانی عیراقی دەگوزەرێ لەوانە:
· بەردەوامی بایکۆتی سەدر لەپرۆسەکە و تەسلیم کردنی پێگە سیاسیەکانی لەنێو پارێزگاکانی عێراق بە هێزەکانی تری شیعە و حشد شەعبی، کەئەوەش بۆتە جێگای پرسیاری هەموو سیاسیەکان ئایا موقتەدا سەدر تا 18ی مانگ هەر بێ دەنگی هەڵدەبژێری و هەموو دەسەلاتەکانی لەپارێزگاکانی باشوور تەسلیم دەکات؟! ئایا لایەنە شیعەکان دەتوانن سەدر ڕازی بکەن؟ هەموو ئەو پرسیارانە لەچەند ڕۆژی تر بەدیاردەکەوێت، چونکە ئەم بایکۆتە تارادەیەک شەرعەیەتی ئەوهەڵبژاردنە دەخاتە مەترسی لەسەر ئاستی نێودەولەتی.
· لەئێستادا هێزە شیعەکان هەوڵی کۆنترۆلکردنی پارێزگاکانی سووننە دەدەن لەڕیگەی لیستە نزیکەکانی خۆیان هەموو شتێک لەم پێناوە دەکەن لەرووی ماددی و مەعنەوی، بەجۆرێک دورخستنەوەی محمد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن دادگای فیدرالی یەوە لەم کات و ساتە لێدان بوو لەپێگەی خۆی و لیستەکەی چونکە بەبەهێزترین لیستی سوونەکان دادەنرێت لەم پارێزگا سووننەنشینانە و بەردەوامن لەدژایەتی ئەوانەی نەیاری گروپەکانی حەشدن.
· ئەوەی تایبەتە بە کورد لەپاش سالی 2003 هیچ هەڵبژاردنێک بەقەدەر ئەم هەڵبژاردنە چارەنووساز و مەترسی بۆسەر پێگەی کورد لەناوچە دابرێندراوەکان نەبووە، چونکە لەئێستادا ئەم ناوچانە داگیرکراوە لەلایەن شیعەکانەوەو هەوڵی دەیان سیناریۆ دەدەن تەنها بۆ ئەوەی کورد لەم ناوچانە پێگەی خۆی لەدەستبدات، بەجۆرێک لەپارێزگای نەینەوا زۆربەی لیستەکان بانگەشە و ڕیکلامی هەلبژاردنیان دژی لیستی پارتی و کورد کردۆتە خالی بانگەشەیان بەهەمان شێوەش لەپارێزگای کەرکوکیش بەهەموو شێوەیەک دژی کورد وەستاون، بۆیە هەموو کارتێک بەکاردەهێنن تا ڕۆژی پیش هەلبژاردن تا دانیشتوانی کورد یاخود دەنگدەری کورد ناچاربکەن دەنگ نەدەن بەشدارنەبن، کەواتە لەبەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسازداین چونکە کۆنترۆلکردنی ئەم ناوچانە بەهەموو جومگەکانیەوە لەژێر هەژموونی شیعە دایە، ئەوەش مەترسی لەسەر ئەنجامی دەنگەکان و پیگەی کورد دەکات.
لەلایەکی تریشەوە مەترسی تریش لەئارادایە لەوانە پاش هەلبژاردن هەولێکی شیعە و سووننەکانی نزیک لەخۆیان ئەوەیە کورد لەپێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک دووربخەنەوە، بۆیە بۆ ئەم مەترسیە کورد پێویستی بەیەکرێزی هەیە تا ئەم مەترسیانە دووربخەنەوە لەسەر ئایندە و پێگەی کورد.
هەروەکو ئێستا دەبینین بەغدا کارتی مووچە وەک کارتێکی فشار دژی دانیشتوانی هەرێم بەکاردەهێنی، بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم مەترسیانە هەلبژاردنی فراوانی دەنگدەری کوردانە لەم ناوچانە و هەروەها بوونی یەکرێزی لەنێو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لەم قۆناغە پێویستە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=