=KTML_Bold=رەهەندەکانی جەنگی حەماس و ئیسرائیل=KTML_End=
#سیروان حوسێن مەخمووری#
سرووشتی ململانێەکان لەرۆژهەلاتی ناوەراست جیاوازە، بەجۆرێک ئەم ناوچە جوگرافیا لەهەموو ناوچەکانی تری جیهان جیاوازترە لەبەرئەوەی بەجۆراوجۆری ئەتنۆگرافیا ناسراوە واتە بوونی دەیان نەتەوە و ئایین و مەزهەب و ئایدۆلۆژیای جیاواز هەموو لەم ناوچەیە کۆبوونەتەوە، بۆیە دەبینین هەندێ ململانێ ئایینی و مەزهەبییە هەندێکی تر نەتەوەیی یە هەندێکی تر فیکرییە، بەڵام لەئێستادا هەموو ململانێیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەستراوەتەوە بە ئابووری کە بووەتە ستراتیژی وڵاتانی زلهێزی جیهان لەسەرووی هەموویانەوە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی و لەولاوەشەوە رووسیا وهاوپەیمانەکانی چونکە ئەم ناوچەیە دەوڵەمەندە لەڕووی کانزا سرووشتییەکانەوە لەسەرووی هەموویانەوە نەوت و گازی سرووشتی، بۆیە ملاملانێیە لاوەکییەکان وەک کارتێک بەکاردەهێنن بۆ ستراتیژەکەیان هەروەکو ململانێی ئیسرائیل و فەڵەستین.
=KTML_Bold=پرسیاردەکرێت ئەو شەرە لەکاتی ئێستا بۆچی؟=KTML_End=
دەکرێت لەچەند رەهەندێک کۆبکەینەوە بەکورتی و پوختی:
ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بەرنامە و پرۆژەیەکیان بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست هەیە کەخۆی دەبینێتەوە لە کۆتایی هێنان بەدەستێوەردانەکانی ئێران و ولاتانی تر لەململانێەکان و هەروەها نەهێشتنی گروپە توندرەوەکان لەم ناوچەیە ستراتیژی ئەمەریکایە، بۆیە هێرشی حەماس و دەستپێشخەری بۆ ئەم هێرشە کارتی تری لەپشتەوەیە لەوانە سەرنەکەوتنی پرۆژەی ئەمەریکا لەناوچەکە.
-سەرهەلدانی شەڕ چەند تابعەک وەردەگری لەوانە شەری عەرەب و ئیسرائیل و هەروەها شەری ئیسلام و جوو کە ئەوە ئامانجی بزووتنەوەی حەماسە چونکە لەئێستادا ئیسرائیل لەگەل زۆربەی ولاتە عەرەبی و ئیسلامیەکان پەیوەندییەکانی ئاسایی کردۆتەوە ، بۆیە بەم شەڕە پەیوەندییەکان جارێکی تر بەرەو خراپ بوون دەڕوات.
-ئامانجێکی تری حەماس ڕاکیشانی هەست و سۆزی موسلمانانی جیهانە کە مزگەوتی ئەقسا لەمەترسی دایە و جوولەکە توندرەوەکان خەریکن دەستکاری بکەن و هەندێ شوێنی برووخێنن کەئەوەش هێلی سوورە لەنێو موسلمانان.
لۆبی وڵاتان لەهەمبەر راگرتنی شەرەکە:
ئەو لۆبیەی ولاتان لەسەر شەرەکە جیهانی دابەش کردووە هەندێ ولات داوای راگرتنی دەکات و هەندێکی تر گلۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەلکردووە، بەڵام هەڵویستی زۆربەی ولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست وەکو (قەتەر و تورکیا و سعودیە و ئیمارات و ئیران و عیراق ... هتد) هەموو لەگەل ڕاگرتنی شەردان بەجۆرێک هەموویان لەپەیوەندی بەردەوام دان تا شەرەکە رابگرن.
پرسیار ئەوەیە بۆچی ئاوا رشتن لەراگرتنی شەرەکە ئایا لەپیناوی خەلکی غەزەیە لەوەلامدا نا. چونکە بەرنامەی و پرۆژەی ئەمەریکا گەورەترە لەحەماس و غەزە ئەو ولاتانە زۆر چاک درکیان بەو مەترسیە کردۆتەوە کە شەرێکی گەورە بەرۆکی ئەو ناوچەیە دەگرێت، چونکە هاتنی کەشتی گەلی فرۆکە و سەربازی ئەمەریکا بۆ ناوچەکە ئەوە تەنها بۆ غەزە و حەماس نیە بەلکو کاری گەورەتری لەدەست دایە بیکات.
بۆیە لەئێستادا ئیسرائیل و ئەمەریکا لەبەردەم چەند بژاردەیەکن لەوانە:
-ئایا شەرەکە تەنها بەرزگارکردنی دیلەکان کۆتایی پێ بێت.
-یاخود هیرشی وشکایی بکرێت غەزە داگیربکەن و کۆتایی بەحەماس بهێنن ئەگەر ئەوا کرا بژاردەی گەورەتر دێتە کایەوە ئەویش شەڕێکی گەورە زۆربەی ولاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=