=KTML_Bold=کەرکووک و ململانێیەکی دواخراو=KTML_End=
#سیروان حوسێن مەخمووری#
ئەم ناوونیشانە چەند ڕۆژێکە بووەتە قسە و باسی کەناڵە عەرەبی یەکان و عیراقیەکان چەندین بەرنامە لەژێر ئەم ناوونیشانە سازدراوە ، کەواتە فۆکسی ڕاگەیاندنەکان لەو کات و ساتەدا ڕەهەندی جۆراوجۆری هەیە و چەند ئەجیندایەکی لەپشتەوەیە.
هەروەکو دەزانین #کەرکووک# شارێکی کوردستانی یە لەپاش پرۆسەی ئازادی عیراق سالی (2003) ئەو پارێزگایە ئازاد کرا ئەو زوڵم و ستەمەی چەندان ساڵ بوو لەخەڵکە خۆراگرەکەی دەکرا کۆتایی هات و کورد جارێکی تر گەڕایەوە شارەکە و سەرکردایەکی کورد هەر لەساڵی 1970 وە کە شۆرشێکی لەپێناو ئەو پارێزگایە بەرپاکرد بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد ، ئەمجارە هەوڵی دا کێشەی کەرکوک لەچوارچێوەی یاسا و دەستوور چارەسەربکرێت، هەربۆیە لەسەرەتادا للەچوارچیوەی (یاسای بەرێوەبردنی ولات) ساڵی (2004) کە ماددەی (58) نەخشە رێگای بۆ (ناوچە دابرێندراوەکان) دانا و بەناوچەی کێشەلەسەری لەقەلەم دا و کەرکوک وەک ڕەمزی ناوچە کێشە لەسەرەکان دیاریکرا و بووە هێلی سووری سەرکردایەتی کورد بەرامبەر بە دەسەلاتدارانی عیراق و بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان ، دواتر لەساڵی (2005) دا دەستوور نووسرایەوە و کیشەکانی کورد لەم دەستوورە ریگای چارەی بۆ دانرا و بەتایبەتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تایبەت مەندی پێ درا لە چوارچێوەی ماددەی (140) دەستووری عیراقی کێشەکەی بە دەستووری کرا ، بەڵام حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق کەوتنە ململانێی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و بۆیە دەیان گرفت و کێشە بۆ ماددەی 140 دروستکرا کاتێ لەقۆناغی ڕاپرسی نزیک بۆوە، بۆیە دەیان مەترسی و دروستکردنی کۆسپ و تەگەرە و بەربەستی تر بۆ ئه و ناوچانە دروستکرا هەروەک پرۆژەکەی (بیکەر – هاملتۆن) کەخۆی لە جیمس بیکەر وەزیری دەرەوە و لی هاملتۆن سیناتۆری دیموکراتەکان پرۆژەکی 160 لاپەرەیی لەساڵی 2006 خستەڕوو کە کێشەی ئەم ناوچانەی نوێ کردەوە و گەراندیەوە سەرەتاکەی و پارێزگای (کەرکوک)یشی بە (بۆمبێکی تەوقیتکراو) لە قەلەم دا و داوای کرد ولاتانی هەرێمی و نێو دەولەتی بێنە ناو کێشەکەوە و راپرسی لەسەر ئەم ناوچانە دوابخرێت..
کەواتە کێشەی کەرکوک ڕەهەندی میژوویی چەند ساڵەی هەیە کە ئێستا لایەنەکان بەپینەو پەرۆ دوای دەخەن بۆکاتی نادیار ڕۆژەک هەیە بۆ تەقاندنەوەی ئەو کێشەیە، بەتایبەتی پاش 16ی ئۆکتۆبەر دانیشتووانی کوردنشینی کەرکوک زوڵم و ستەمی زۆرییان لی دەکرێت هەر بێ دەنگییان هەلبژاردووە، ئەم ڕووداوانەی چەند ڕۆژەی کەرکوک و ڕێگرییەکانی لەگەڕانەوەی پارتی و وەرگرتنەوەی بارەگاکانیان و ئیستفزازکردنی کوردستانیانی ئەو شارە چەند هۆکارێکی لەپشتەوەیە لەوانە:
لایەنە نەیارەکانی کورد لە کورد و عەرەب و هەندێ لایەنی کوردیش لەو شارە باش لەوە تێگەیشتوون ئەگەر پارتی بگەڕیتەوە بۆ کەرکووک پێگەی کورد و حکومەتی هەرێم بەهێزتر دەبێت و دواتر پارتی بە پارتێکی نەتەوەیی ناسراوە لەلایەن نەیارانەوە بۆیە هەستی نەتەوەیی لەم شارە زیاتر تۆخ دەبێتەوە و چیتر عەرەب و تورکمان ناتوانن زولم و ستەم لەکورد بکەن.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی هەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لایەنەکان ترسیان لێ نیشتووە بەتایبەتی عەرەب و تورکمان و لایەنەکانی حەشد شەعبی چاک دەزانن لەو هەلبژاردنە کورد لەڕێگەی ئەم هەلبژاردنەوەی ئەوەی لە16ی ئۆکتۆبەر لەدەستی داوە بەدەستی دەهێنێتەوە هەر لەپۆستی پارێزگارەوە تا بچووکترین پۆست.
لایەنە عیراقیەکان لەکەرکوک باش لەوە تێگەیشتوون ئەو پشتگیرییە هەرێمی و نێودەولەتییەی کەلەکاتی 16ی ئۆکتۆبەر هەیانبوو ئێستا نەماوە بەڵکو ئەمجارە هێزە ئەمەریکیەکان بەهێزی زۆرەوە گەڕانەوە ناوچەکە و لایەنەکانی حەشد ترس گرتوویانە بۆ راکێشانی هەست و سۆزی شەقامی عیراقی و شیعەکان دەست دەکەن بەنانەوەی کێشە و گرفت لەناوچە کێشەلەسەرەکان بەگشتی و کەرکووک بەتایبەتی، بۆیە ململانێی داهاتوو لەعیراق دەکەوێتە ئەو ناوچانە کەخاوەنی نیە وەک ناوچە سووننەنشینەکان و ناوچە دابڕێندراوەکان کەلەلایەن حەشدەوە داگیرکراوە، بۆیە لەئەگەری ڕووبەروونەوەی هێزەکانی ئەمەریکا ئەوا ئەم ناوچانە دەکەنە مەیدانی شەڕ.
هەروەها چەند مانگە حکومەتی عیراق بوودجەی هەرێم نانێری و هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ نەناردنی شایستە دارایی یەکان بۆخۆدزینەوە و گۆڕینی فۆکسی خەڵک لەسەر بودجە کێشەی کەرکوک دەهێننەوە بەرباس بەڵکو ئەوەش جۆرێکە لەئیستفزاز کردنی حکومەتی هەرێم لەلایەن عیراقەوە تا بیانووێک بکەتە دەستیان تا پارە نەنێری.
ئەو ململانێیەی لەکەرکوک هەیە کەکەڵەکەبووی چەند سالێکە هەر بەپینە و پەڕۆ دوای دەخەن و بەدوای چارەسەرناگەڕێن ڕۆژێک دادێ دەتەقێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی ، ئەوەی بۆ کورد گرنگە پێویستە لەوناوچانە یەکریزبێت و واز لەیەکترشان بهێنن بابەتەکە نەتەوەیی یە و دەبێت هەموو لایەنە کوردییەکان بەڕوانگەی نەتەوەیی یەوە بڕواننە کێشەی کەرکوو و ناوچەکانی تر. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=