=KTML_Bold=ماددەی 140 وەک کارتی فشار=KTML_End=
#سیروان حوسێن مەخمووری#
ئەم کێشانە پاش پرۆسەی ئازادی عێراق ساڵی (2003) سەری هەڵدا، ئەمەش کاتێک گەلانی عێراق بەهەموو پێکهاتەکانەوە رۆڵیان هەبوو لە دروستبوونی (عیراقی نوێ) واقع و حکومێکی تر هاتە کایەوە و هەر لە دانانی (یاسای بەرێوەبردنی وڵات) ساڵی (2004) کە مادەی (53) بۆ یەکەمجار دانی نا بە سنووری (هەرێمی کوردستانی عیراق) و لەدەستووری عێراقیش سالی (2005) لەمادەی (143) جێگیرکرا لە ژێر ناوی (هێڵی سەوز) ، هەروەها لەچوارچیوەی (یاسای بەرێوەبردنی ولات) سالی (2004) کە ماددەی (58) نەخشە رێگای بۆ (ناوچە دابرێندراوەکان) دانا و بەناوچەی کێشەلەسەری لەقەلەم دا ، دواتر لەساڵی (2005) دا دەستوور نووسرایەوە و کیشەکانی کورد لەم دەستوورە ریگای چارەی بۆ دانرا و بەتایبەتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تایبەت مەندی پێ درا لە چوارچێوەی ماددەی (140) دەستووری عیراقی کێشەکەی بە دەستووری کرا ، بەڵام حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق کەوتنە ململانێی لەگەڵ حکومەتی هەرێم گرنگترین ئەو بابەتانەی کەبووە خاڵی گرفت و ململانیێ نێوان #هەولێر# و بەغدا بریتی بوون لە (ماددەی 140 و ناوچە دابڕێندراوەکان ، پێشمەرگە، بودجە و مووچە و نەوت ، دەروازە سنوورییەکان، یایای نەوت و گاز .. هتد).
ململانێیەکان ئەوە بووە 20 ساڵ بەپێی شیکردنەوەکانمان و توێژینەوەکان بەجۆرێک:
لە ساڵی 2003 – 2013 ململانێی نێوان هەولێر و بەغدا تەنها لەسەر جێبەجێ کردنی ماددەی 140 و چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە دابڕیندراوەکان بوو، ئەوسا بەو داواکارییەی هەرێم بەغدا ئامادە بوو هەموو تەنازولێک بکات و هەروەها حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لەلووتکە بوو، کەواتە خاڵی لاوازی حکومەتەکانی بەغدا تەنها خاک بووە.
قۆناغی دووەم لەساڵی 2013 تاوەکو ئێستا کە 2023 یە لەسەرەتا بەبڕینی بودجە و قووتی خەڵک دەستی پێکرد بەراوێژکاری چەند کوردێکی خۆفرۆش کە ئەوەش بووە خاڵی لاوازی هەرێم ، هەربۆیە ململانێیەکانی هەولێر و بەغدا هەموو قەتیس کراوەتەوە لەسەر پارە و بوودجە و نەوت، ئەوەش ئەسڵی کێشەی کورد نەبووە لەڕابردوو و لەداهاتووش نابێ.
لەم سۆنگەیەوە پێویستە سەرکردایەتی سیاسی هەرێم و حکومەتی هەرێم چیتر گفتوگۆ لەسەر پارە و بودجە نەکات بەڵکو هەموو فۆکسەکان بخرێتە سەر کێشەی کورد کە بەدرێژایی مێژوو بریتی بووە لە خاک، بۆیە کارتی ماددەی 140 لەئێستادا گرنگترین کارتە چونکە ئەوەی لەسەر ئاستی گۆرەپانی سیاسی عیراق روودەدات لەنێوان پێکهاتەکان دەبینین رەشکردنەوە و لەناوبردنی پێکهاتەیەکی سەرەکی یە ئەم ولاتەیە ئەویش کوردە، هەروەکو چۆن لەڕابردوو هەموو پێکهاتەکانی عیراق جگە لە کورد چۆکیان بۆ پێکهاتەی شیعە دانا دەبێ کوردیش وەک ئەوان تەسلیم بێت ئەوەش ئەستەمە فەرهەنگی کوردان و سەرۆک بارزانی قبوڵی بکات.
بۆیە ئەگەر وردبینەوە ڕەهەندەکانی ماددەی 140 فرە ڕەهەندە هەر لە (سیاسی و ئابووری و سەربازی و ئەمنی و کلتووری و کۆمەڵایەتی و یاسایی و دەستووری و سەرژمێری دانیشتوان) لەخۆدەگرێت، دەکرێت ئەمجارە حکومەتی هەرێم لەڕێگەی کەسانی پسپۆر و شارەزا و توێژەران کار لەسەر ئەم کارتە بکات بەرامبەر بە بەغدا، چونکە بنەماکانی بەکارهێنانی ئەو کارتە بەرامبەر بەبەغدا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی بەگرنگترین کارت دادەنرێت و بەخالی لاوازی حکومەتی بەغدا هەژمار دەکریت بەرامبەر بە هەرێم، بۆیە دۆسیەی ماددەی 140 جارێکی دیکە بووەتەوە هەلێک بەرامبەر بە کابینەی سوودانی بەکاری بهێنین، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی دۆسیەی ناوچە دابڕێندراوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم ماددەیە یەکێکە لەو پرسانەی 20 ساڵە عێراق خۆی لێ دووردەخاتەوە، بەڵام لەئێستادا لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق دروستکرایەوە و دەبێت بودجەی بۆ تەرخان بکرێت تیمێکی شارەزا و پسپۆر کار لەسەر ئەم کەیسە بکەن و ئەو هەڵانەی لەڕابردوو هەبوو نابێ جارێکی تر دووبارە ببنەوە.
هەر پێویست بوو بۆ خوێنەران ناوەڕۆکی قۆناغەکانی جێبەجێ کردنی ماددەی 140 ئاماژە پێ بکەین:
-لەڕێکەوتی #20-03-2007# قۆناغی ئاسایکردنەوە
-لەڕێکەوتی #31-07-2007# قۆناغی سەرژمێری دانیشتوان
-لەڕێکەوتی #31-12-2007# قۆناغی ئەنجامدانی راپرسی
کە ماوەی کاتی یاسایی تەواو کرد و قۆناغەکانی دووەم و سێیەم بەئەنقەست جێبەجێ نەکرا، بەڵام لەپاش 2003 تاوەکو ئێستا بەهێزترین کارتی فشاری هەولێر لەسەر بەغدا بریتی بوو لەماددەی 140 و ناوبانگێکی نێو دەوڵەتیشی هەبوو عیراق ناچاربوو نەتەوە یەکگرتووەکان بهێنێتە نێو کێشەکانەوە، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم کار لەسەر ئەم کارتە بکات. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=