=KTML_Bold=ڕێککەوتنی #هەولێر# و بەغدا و ڕەهەندەکانی !=KTML_End=
#سیروان حوسێن مەخمووری#
هەر لەسەرەتای دروستبوونی کابینەی نۆ بەسەرۆکایەتی #مەسرور بارزانی# نیەتی پاکی ئەو کابینەیە ڕوون بوو کە هەرێم ئامادەیە لەسەر گشت پرسە هەڵپەسێردراوەکانی وەک (بودجە ، نەوت وگاز ، ماددەی 140 ، پێشمەرگە) لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات و بگاتە ڕێککەوتن ، ئەوسا زەمینەیەک لەبار بوو لەگەڵ کابینەی عادل عبدالمهدی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر کۆی پرسەکان ، بەڵام لە مانگی تشرینی ساڵی 2019 ئەوەبوو خۆپیشاندان زۆربەی شارەکانی عیراقی گرتەوە لەکۆتاییەکەی حکومەتەکەی عبدالمهدی دەستی لەکار کێشایەوە و عیراق کەوتە بۆشاییەک ئەمەش لەدەرئەنجامی ململانێیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لەلایەک ، ململانێی نێوان هێزە شیعەکان لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەک ترەوە وایکرد ئەم پۆستە بۆ هیچ لایەنێک نەبێت ، هەربۆیە هەر هەموو لایەنەکان وەک بژاردەی تەسوییە لەسەر (مستەفا کازمی) ڕێککەوتن هەرچەندە کابینەکە هەوڵی دەدا کێشەکانی لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات بەڵام بەهۆی نەبوونی پالپشتی لایەنە سیاسیەکانی نێو پەرلەمان بەتایبەتی شیعەکان بۆیە لەسەر پرسەکان وەڵامی یەکلاکەرەوەی لا نەبوو ، لەبەرامبەریشدا حکومەتی هەرێم ئەو دڵنیاییەی لا دروست نەبوو کە بگەنە ڕێککەوتن.
دەبینین هەر لەسەرەتای پێکهێنانی کابینەی سوودانی کە کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بەناوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت کە خۆی لەکورد و شیعە و سوننەکان دەبینتەوە ، بۆیە ئەگەر سەیر بکەین پێش بڕیاری دادگەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی پاریس لەسەر پرسی هەناردەکردنی نەوت هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق ڕێککەوتن لەسەر پرسی بوودجە و نەوت.
لە دواین جاریش کە لەم چەند رۆژەی دوایی بڕیاری دادگەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی پاریس بوو ، تایبەت بە سکاڵای عێراق لەسەر تورکیا بۆ رێگەدان بە بەکاربردنی بۆریی نەوتی (عێراق - جەیهان) بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی کوردستان ، کە پاش ئەم بریارە جارێکی تر نەیارانی هەرێم کەوتنە خۆیان کە ئیتر ئەوا دوا بزمار بوو بۆ تابوتەکەی هەرێم ، بەڵام هەر لەسەر وبەندی ئەم بریارە سەرۆکی حکومەت لەتویتێکی دا هەر زوو نووسی ئەوانەی ئەمڕۆ لەگەڵمان ناوەستن، با سبەی خۆیان نەکەنە خاوەن دەستکەوتەکانمان و سوود لە سەرکەوتنەکانمان وەرنەگرن ، ئەوەش نیشانەی بروابەخۆبوون و سەرکەوتنی دیبلۆماسی و سیاسەتکردنێکی ڕاستە و خاوەن ئیرادەی خۆمانین بەواتایەکی تر هەر لەسەرەتاوە لای روون بوو کە هەرێم سەردەکەوێت بەسەر ئەم کێشەیەش ، سەبارەت بەرەهەندەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا زۆر لەخۆدەگرێت هەر لەسیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و سەربازی و پەیوەندی نێودەولەتی هەموو ئەمانە دەتوانین لەم خالانەی خوارەوە پوخت بکەینەوە:
· ئەم ڕێککەوتنە هەر لەسەرەتاوە ئیعتراف کردنی عیراقە و شەرعیەت پێدانە بەکەرتی نەوتی هەرێم ، چونکە ئەگەر بگەریینەوە بۆ دواوە لەرابردوو بەغدا و بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێمیان بە قاچاخچی و بەتالان بردنی نەوت لەقەلەم دەدا نەک وەک کیانێکی سەربەخۆ لەچوارچێوەی دەستووری عیراق کە بوونی هەیە ، بەلام ئەم ڕێککەوتنە ئەوەی سەلماند کە کێشەیەک هەیە و رەهەندی جۆراوجۆری هەیە پێویستە لەمەو دوا مامەڵەیەکی واقیعانەی لەگەڵ بکرێت.
· لەژێر سەرپەرشتی نێودەولەتی و فشاری ئەمەریکا ئەم ڕێککەوتنە کرا ئەوەش خۆی لەخۆی دا شەرعیەت دانە بە کەیسەکە لەسەر ئاستی دەولی چونکە جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رای گەیاند، هەرێمی کوردستان هاوبەشی ستراتیژی ئێمەیە و دووپاتی لەوەیش کردەوە کە داوامان لە عێراق و تورکیا کردووە دەست بکەنەوە بە هەناردەی نەوت، چونکە پەکخستنی هەناردەکردنی نەوت سوود بە هیچ لایەنێک ناگەیەنێت.
·هەنگاوێکی زۆر باشبوو و زەمینە سازی کرد بۆ یاسای نەوت و گاز کە پەرلەمانی عیراق خەریکی دەرکردنیتی لەئایندەیەکی نزیکدا ، ئەمە وێرای ئەوەی دەستوور دەبێتە حەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت بەجۆرێک مەبدەئی دابەشکردنی سامانی سروشتی بەسەر هەموو دانیشتوانی عیراق بەبێ جیاوازی.
· ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە مایەی گەرانەوەی متمانە لەنێوان هەردوو حکومەت لەسەر کۆی پرسەکانی تری وەک ماددەی 140 و پیشمەرگە و بودجە ، لەئەگەری جێبەجێکردنی دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
·پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتیەکان لەگەل کۆمپانیاکان کە نەوتی کوردستان دەردەهێنن و هەناردەی دەکەن ، ئەوەش هەنگاوێکی باشە لەبەرئەوەی حکومەتی هەرێم و کەسانی پسپۆر سەرنج و تێبینی یان زۆر لەسەر هەندێ گرێبەست هەبوو.
· لەسەر ئاستی ناوەخۆش بڕینی هەموو ئەو بیانووانەی کەچەندین ساڵە نەیاران و ئۆپۆزسیۆنی ئەم هەرێمە کە سەری زمان و بنی زمانیان ئەوەبوو کە حکومەتی هەرێم ئامادە نیە بۆ ڕێککەوتن ئەوەش نیازپاکی ئەم کابینەی دەرخست بۆ هەموو خەڵک.
· ولاتی تورکیا لەسەر وبەندی گۆرانکاری دایە بەتایبەتی هەلبژاردنەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئۆردوگان لە پاشەکشێ دایە ، بۆیە لەئەگەری سەرنەکەوتنی و هاتنە پیشەوەی کەسانی تر و لایەنی تر لەوانەیە کێشە و گرفت و بەربەست لەبەردەم پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دروست بکەن ، بۆیە ئەم ڕێککەوتنە پێشوەختەیە هەموو ئەو مەترسیانە لەئایندە دەروێنتەوە.
· لەرووی ئابوورییەوە ئەم ڕێککەوتنە شەرعیەت پێدانە هەر لەرووی فرۆشتن و بەبازارکردنی نەوت بەنرخی جیهانی ، ئەمە وێررای ئەوەی دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئابووری هەرێم لەرووی وەبەرهێنان لەکەرتە جۆراوجۆرەکانەوە.
· لەئەگەر پابەندبوونی حکومەتی عیراق بەپێدانی شایستە داراییەکانی بەهەرێم دەبێتە مایەی باشترکردنی بارودۆخی هاولاتیان و موچە خۆرانی و دۆزینەوەی هەلی کار و زیادبوونی جوولەی بازار.
·لەسەر ئاستی تاکەکەسی مەسرور بارزانی بەعەرابی ئەم ڕێککەوتنە دادەنرێت و توانی بەدرێژایی تەمەنی کابینەکەی مامەلە لەگەل سێ کابینەی عیراقی (عبدالمهدی و کازمی و سوودانی) بکات و کاتێکی گونجاو و کابینەیەکی گونجاوی هەلبژارد بۆ ڕێککەوتن لەگەڵی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=