کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,271
وێنە
  124,189
پەرتووک PDF
  22,101
فایلی پەیوەندیدار
  126,097
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هەڵبژاردنى 10ى 10 و ئاکامەکانى
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هەڵبژاردنى 10ى 10 و ئاکامەکانى
هەڵبژاردنى 10ى 10 و ئاکامەکانى
=KTML_Bold=هەڵبژاردنى 10ى 10 و ئاکامەکانى=KTML_End=
#سیروان حوسێن مەخمووری#

شیکردنەوە بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە لەرووى ئەنجام و رەهەندەکانى لەسەر ئاستى (سیاسی و ئابوورى و کۆمەڵایەتى و سەربازى) گۆڕانکارى گرنگ و گەورە روودەدات، زۆربەى سیاسییەکان بە هەڵبژاردنى چارەنووسساز و یەکلاکەرەوە هەژمارى دەکەن.

=KTML_Bold=لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر ئەم تەوەرانە:=KTML_End=
- تەوەرى یەکەم: لایەنە براوەکانى ئەم هەڵبژاردنە کێن؟
ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە یەکێک بوو لە داخوازییە سەرەکییەکانى خۆپیشاندەرانى تشرینى (2019) ئەمەش بە مەبەستى گۆڕینى رێچکەى سیستەمى حکومڕانى و دوورخستنەوەى دەستى دەرەکى بوو لەم وڵاتە، بۆیە هەر لەداڕشتنى یاساى نوێی هەڵبژاردنەکان کە خۆى لە فرەبازنەیی دەبینێتەوە، بریتیە لە (83) بازنەى هەڵبژاردنى کە رۆڵى هاوپەیمان و حزبەکانى لاواز کردووە لەبەرامبەردا رۆڵى تاک زیاتر بەدیاردەکەوێت، ئەمەش هەنگاوێکى زۆر ئەرێنییە کە نەخشەى سیاسی هێزە سیاسییەکانى شیعە بگۆڕێت، چونکە لەنوێترین راپرسى کە لە شەقامى عێراقى ئەنجام درابێت لەرێگەى نموونەى هەڕەمەکى بۆ (3000) کەس لە چین و توێژەکانى کۆمەڵگە دەرچووە بوارى باوەڕبوون بە لایەنە سیاسییە شیعەکان بریتیبووە لە (10%) ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ نزیکەى (90%) دانیشتووانى عێراق برواى بەم هێزە سیاسییانە نییە، ئەمەش ئەو هەڵبژاردنە بە دەرفەتێکى زێڕین هەژماردەکرێ بۆ گۆڕینى سیستەمى حکومڕانى لە عێراق.

لەلایەکى ترەوە لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتى هاوپەیمانى (سائیرون) و چەند لایەنى ترى پرۆسەى سیاسی لەسەرەتادا بڕیارى بایکۆتى ئەم هەڵبژاردنەیان دا، وەک مزایەدەیەکى سیاسی و راکێشانى سۆزى جەماوەر و شەقامى عێراقى، بەڵام لەمەشیان سەرکەوتوو نەبوون هەر بۆیە بەناچارى گەڕانەوە ناو پرۆسەکە.

لە ئێستادا دەنگدەرى عێراقى و کوردستانى دابەش بووەتە سەر دوو ئاراستە، کە بریتین لە دەنگدەرى (دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن) ، ئینجا براوەکان بەم شێوەیەن ئەو هێز و لایەنە سیاسییەى کە بەراستەقینە لە دەسەڵاتە و خۆى یەکلاییکردۆتەوە ئەوا پشتگیرى دەنگدەرانى خۆى بەدەست دەهێنێت و براوەیە، لەهەمان کاتیشدا ئەو هێزەى کە یەکجارى خۆى یەکلایی کردۆتەوە ژیانى سیاسی بە (ئۆپۆزسیۆن) بەرێکردووە ئەوەشیان دەنگى شەقامى ناڕازى و توورە بەدەست دەهێنى.

کەواتە تارادەیەک ئاراستەکە روونە کە براوەکان کێن، بەڵام دۆڕاوى ئەم هەڵبژاردنە بەپێی ئەم هاوکێشە یە هەموو ئەم لایەن و هێزە سیاسیە عێراقى و کوردستانیانە دەگرێتەوە کە (قاچێکیان لە حکومەتە و قاچێکیان لە ئۆپۆزسیۆنە) دووڕوویی و نیفاقى ئەمانەش لەنێو جەماوەر و شەقامەوە زۆر بەئاسانى هەستى پێ دەکرێت.

ئەم حاڵەتەشدا لەسەر ئاستى عێراق بەگشتى و لایەنە دەسەڵاتدارە شیعەکان بەتایبەتى زۆر بەئاسانى هەستى پێ دەکرێت، بەجۆرێک لەلایەک لەگەڵ حکومەت و پشتگیرى ئەم کابینەیە دەکەن، لەم لاوەشەوە بۆ راکێشانى سۆزى جەماوەرى ناڕازى پشتگیرى داخوازییەکانیان دەکەن، ئەم حاڵەتە بۆ چەند لایەنێکى کوردستانى راستە کە لە حاڵەتى (رارایی سیاسی)دان.

هەروەها لەسەر ئاستى ناوچە دابڕێندراو و کێشە لەسەرەکان کە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانى دانیشتوانى ئەم ناوچانە بابەتى نەتەوەیی یان لەسەر گشت ئایدۆلۆژیا و بیروبۆچوونەکانەوە زاڵترە، بۆیە لایەنى براوە لەم ناوچانە زیاتر نەتەوەیی یەکانن لە هەرسێ پێکهاتەى (کورد و عەرەب و تورکمان).

- تەوەرى دووەم: کاریگەرى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن لەسەرئاستى بازنەى ناوەخۆ و هەرێمى و نێودەوڵەتى :
لەسەر ئاستى هەرێمى و نێودەوڵەتیش ئەم هەڵبژاردنەى عێراق گرنگیەکى زۆرى پێ دەدرێت بەتایبەتى لەلایەنى هەردوو وڵاتى (ئەمەریکا و ئێران)، جموجۆڵە دیپلۆماسییەکانى ئەم دواییەى ئەمەریکیەکان دەرخەرى ئەو راستیەن، بەجۆرێک دەیانەوێت دەستى ئێران و هێزە میلیشاییەکانیش ببڕن لەرێگەى (سندوقى هەڵبژاردن)، چونکە ئەمە داواکارییەکى سەرەکى خۆپیشاندەرانى شەقامى عێراقى بوو و ئەمەریکاش پشتگیرى ئەم داواکاریەیان دەکات.

لەلایەکى ترەوە (ئێرانییەکان) وێڕاى دەستتێوەردانیان لەکاروبارى عێراق و پشتگیرىکردنى هێزەکانى (حەشدى شەعبى) بەردەوامن، چونکە بە دامەزرێنەرى ئەم هێزە تائیفییە دادەنرێت، ئامانجى ئەم هێزەش دەرکردنى ئەمەریکایە لە عێراق و کۆنتڕۆڵکردنى هەموو جومگە گرنگەکانى دەوڵەتە تا ئێستاش ئەوەیان کردووە و لەسەر گۆڕەپانى عێراقیش دژى بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا کاردەکەن و جموجۆڵەکانیان لە دەرەوەى یاسایە و کۆنترۆڵى لەدەست حکومەتى عێراقىدا نییە.

بۆیە لە ئێستادا ئیدارەى (بایدن) دەیەوێت باڵانسی هێز بگەڕێنێتەوە و رۆڵى ئێران لە گۆرەپانى عێراق کەمبکاتەوە، بەشێوەیەک دەیەوێت ئەم هەنگاوە بنێت لەرێگەى (هەڵبژاردن) سەرکەوتوو بێت و رێگەى ترى دیپلۆماسیەکان، لەبەرامبەریشدا ئێران و هێزە شیعەکان تەنها کارتى (سەربازى) یان لەدەست ماوە بۆ راکێشانى سۆزى شەقامى شیعەى عێراقى هەردەم بیانووى بوونى (هێزى سەربازى ئەمەریکیەکانیان) بەکارهێناوە بۆخۆیان، لە ئێستاشدا ئەمەریکا بڕیارى کشانەوەى ئەم هێزانەى داوە تەنها لەپێناو سەرخستنى بەرنامە و پرۆژەى ئیدارەى (بایدن)، چونکە ئەمەریکیەکان گەیشتوونەتە قەناعەتى تەواو کە دەسەڵاتدارانى شیعە لە عێراق بۆ مانەوە و گەشەیان تەنها لەرێگەى توندوتیژى و شەڕ و ئاژاوەیە، بەڵگەش بۆ ئەم هەنگاوەیان لەکاتى خۆپیشاندانى (تشرینى 2019) لایەنە سیاسییە باڵادەستەکانى شیعەکان زۆربەى پارێزگا شیعەنشینەکانیان لەدەستدا، ئەوەش هەروەک سیستەمى حکومڕانى وڵاتە عەرەبیەکانمان بیردەهێنێتەوە لە (بەهارى عەرەبی) روویدا.

کەواتە هەموو ئاماژەکان ئەوەمان بۆ روون دەکەنەوە هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراقى رۆڵ و دەستى وڵاتانى هەرێمى بەرێژەیەکى زۆر کەمدەکاتەوە ، هەربۆیە لە ئێستادا (ئێران و تورکیا) هەڕەشەى کردەى سەربازى بۆ ناو خاکى عێراق دەکەن لە ئەگەرى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا.

لە ئەگەرى کشانەوەى ئەمەریکاش بارودۆخى هاوشێوەى لە (سووریا و ئەفغانستان) روونادات، بەڵکو گەوهەر و چەقى گۆڕانکارى لە (بەغدا) دەبێت، بۆیە (ئێران) و میلیشیا شیعەکان لە عێراق هەموو هەوڵێک دەدەن ئەم گۆڕانکارییە روونەدات و لە ئەگەرى روودانیشى ئەوا بازنەى ململانى و شەڕ و ئاژاوە ببەنە ناوچە (سووننەکان و ناوچە دابڕێندراوەکان) کە ئەوەش ئامانج و ستراتیژیتیان کە پەیڕەوى دەکەن.

هەروەکو لە ئێستادا دەبینین ئەو خروقاتە ئەمنیانەى لەلایەن #داعش#ەوە لەناوچە دابڕێندراوەکان و سوننەکان روودەدات رەهەندى سیاسی لە پشتەوەیە، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسیەکان لە پاش هەڵبژاردن یەکڕیزبن و رووبەرووى ئەو ئاستەنگانە ببنەوە بە یەکڕیزى و یەک گوتارى بەتایبەتى لەم ناوچانە کە هەموو هەوڵێک بدەن هێزەکانى پێشمەرگە بگەڕێنەوە ئەم ناوچانە بۆ ئەوەى دانیشتوانى کوردنشینى ئەم ناوچانە پارێزراوبن لەم ململانێیە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 55 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2022 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 55 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!