کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,484
وێنە
  124,460
پەرتووک PDF
  22,122
فایلی پەیوەندیدار
  126,612
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
عێراق وڵاتى پینە و پەڕۆ
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
عێراق وڵاتى پینە و پەڕۆ
عێراق وڵاتى پینە و پەڕۆ
=KTML_Bold=عێراق وڵاتى پینە و پەڕۆ=KTML_End=
#سیروان حوسێن مەخمووری#

کاتێ کەسێک پرسیار لەکەسێکى تر دەکات و لە ئەحواڵى دەپرسی و ئەویش لەوەڵامدا دەڵێ (گوریسەکە لە کێ پسا لەوێ گرێی دەدەم) ئەم وتەیە لەسەر مێژووى درووستبوونى عێراق تا ئەمڕۆش جێەجێدەکرێت، دەتوانین شیکردنەوەیەک بۆ وێستگە جیاوازەکانى وڵاتى عێراق لە مێژووى خۆیەوە بکەین لەم قۆناغانەدا:

=KTML_Bold=پێش جەنگى جیهانی یەکەم ساڵى 1914=KTML_End=
کاتێک دەوڵەتى عوسمانى رووبەرێکى فراوانى خاکی لەدەست بوو و ئیمپراتۆرى رۆژهەڵاتى ناوەراست بوو ، سیستەمى ئیدارەدانى ئەم دەوڵەتە بریتیبوو لە چەند ولایەتێک بۆ نموونە وڵاتى عێراقى ئیستا پێکهاتبوو لە ولایەتەکانى (بەسرە، بەغدا، مووسڵ) و ئەم دەوڵەتە لەرووى ئەتنۆگرافیەوە زۆر جیاوازبوون کە چەندان (نەتەوە و ئایین و مەزهەب) لە چوارچێوەى ئەم وڵاتە بوون هیچیان بەخۆشى و ئازادى خۆیان نەچووبوونە پاڵ ئەم دەوڵەتە، بەڵکو داگیرکرابوون، بۆیە دەبینین پێش هەڵگیرسانى جەنگى جیهانیى یەکەم (بەریتانییەکان و فەڕەنسییەکان و رووسییەکان) دانیشتنیان لەگەڵ هەموو (نەتەوە و مەزهەب و ئایینەکان)ى ژێر دەسەڵاتى حوکمى عوسمانى کرد، بەڵێنى ئازادى و گەڕانەوەى مافى زەوتکراوى چەند ساڵەیان دا بۆیە ئەوانیش رازىبوون پشتگیریان بکەن، بەڵام لە ساڵى (1916) ریککەوتنامەى (سایکس – بیکۆ) لەنێوان بەریتانیا و فەرەنسا مۆرکرا بۆ دابەشبوونى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى عوسمانى، بەمجۆرە ناوچەکانیان دابەشکرد و پارچە پارچەیان کرد، بەڵام پاش جەنگى جیهانیى یەکەم ساڵى 1918 کە شەڕەکەیان بردەوە ئینجا بەریتانیا و فەرەنسا دەستیان کرد بە پرۆسەى (پینە و پەڕۆ) بۆ چەند ناوچە و وڵاتێک لەوانە (عێراق) کە بە سەرەتاى پینە و پەڕۆ دادەنرێت.

=KTML_Bold=دروستبوونى دەوڵەتى عێراق ساڵى 1921=KTML_End=
لە سەرەتاى دروستبوونى دەوڵەتى عێراق تەنها هەردوو ویلایەتى (بەسرە و بەغدا)ى لەخۆ دەگرت، بەڵام دواتر ویلایەتى (مووسڵ) کە هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە خرایە سەر ئەم وڵاتە ئەمەش بەخۆڕایی نەبوو و بەڵکو سەفقەیەکى نێوان (بەریتانیا و تورکیا) کرا، ئامانج لەو تەنازولەى تورکیا تەنها لەبەرئەوەى کوردى ئەم پارچەیە سەربەخۆ نەبێت و پینەیان کرد بە وڵاتى عێراق، بەم کارەش ئازادى میللەتێک کرایە قوربانى هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان و کێشەکە بە هەڵواسراوى مایەوە و میللەتى کورد وەک کەمینەیەک سەیر دەکرا.

=KTML_Bold=رووخانى سیستەمى مەلەکى و هاتنى کۆمارییەکان 1958=KTML_End=
لە سەرەتاى دەستبەکاربوونى سیستەمى پاشایەتى لە عێراق لەساڵى 1921 کە ئەم سیستەمە نەیتوانى بنەماى شەراکەت بۆ گشت (نەتەوە و ئایین و مەزهەب)ەکان فەراهەم بکات، بەڵکو دەسەڵاتى بەڕێوەبردن قۆرخکرابوو بۆ گرووپێکى دیاریکراو، ئەمەش لە ئەنجامدا کودەتایەکى سەربازى لە 14ی تەممووزى 1958 بەسەریەوە کرا و عێراق بووە سیستەمى کۆمارى بەسەرۆکایەتى (عەبدولکەریم قاسم)، ئەوانەش هەر لە سەرەتاى دەست بەکاربوونیان دەستیان کرد بە پینەى نوێ بۆ بەڕێوەبردنى عێراق، بەڵام دواتر ئەم پینەیە هەڵوەشایەوە و ئەوەبوو پێشمەرگە لە ساڵى 1961 شۆڕشى ئەیلوولى هەڵگیرساند، زۆر ناوچەی ئازاد کرد، دواتریش کودەتایەکى تر بە سەرۆکایەتى (عەبدولسەلام عارف) بەسەر (قاسم) کرا، لە ئەنجامدا (قەومییەکان) هاتنە سەر حوکم بۆ پینەکردنى بارودۆخى عێراق بە دڕندەترین شێوە رووبەرووى گەلى کورد بوونەوە.

دواتر ساڵى (1968) #بەعس#ییەکان کودەتایان کرد، هاتنە سەر تەختى حوکم لە سەرەتا بۆ پینەکردنى ئەو گێژاوەى عێراق تێىکەوتووە دەستیان کرد بە دانیشتن و دیالۆگ لەگەڵ سەرکردایەتى کوردستان، ئەوەبوو لە ساڵى 1970 رێککەوتننامەى (11ی ئادار).

=KTML_Bold=راپەڕینى بەهارى 1991=KTML_End=
ئەو هەموو پینە و پەڕۆیانەى کە حوکمڕانى بەعس کردی لە ساڵى (1991) لە باکوور و باشوورى وڵات هەڵوەشایەوە و راپەڕینى (کورد و شیعەکان) روویدا، لەو راپەڕینەدا زۆرینەى خەڵکى عێراق پەیامیان دا بە کەمینەى حوکمڕان کە چیتر وڵات بە پینە و پەڕۆ بەڕێوەناچێت دەبێت چارەسەرى بنەڕەتى بۆ کێشەکان بکرێت.

=KTML_Bold=دروستبوونى عێراقى نوێ ساڵى 2003=KTML_End=
پاش رووخانى رژێمى بەعس لەسەر دەستى هاوپەیمانان و ئەمەریکا لەساڵى (2003) بڕیار درا بە بنیاتنانى عێراقى نوێ لەسەر بنەماى (شەراکەت و هاوسەنگ و تەوافق) ئەمەش پینە و پەڕۆیەکى ترى نوێى ئەمەریکییەکان بوو بۆ گشت نەتەوە و ئایین و مەزهەبە زوڵملێکراوەکانى رابردوو وەک (کورد و تورکمان و مەسیحى و شیعە... هتد)ى هێناوە ناو کایە سیاسی وڵات، جارێکى تر کورد وەک دووەم گەورەترین نەتەوە بە عێراق پینە کرا، بە بیانووى دەوڵەتى عێراقى نوێ، بەڵام پاش چەند ساڵێک بەدیارکەوت کە ئەو وڵاتە نەبوو کە کورد ئاواتەخوازى بى و پێچەوانەکەى دەرچوو.

=KTML_Bold=سەرهەڵدانى #داعش# لە ساڵى 2014=KTML_End=
پاش ئەو زوڵم و ستەمەى حکومڕانى شیعە لە ناوچە سوننەنشینەکانى کرد، ئەوەبوو سووننەکان راپەڕینیان ئەنجامدا و دواتر تیرۆریستانى داعش بوونە خاوەنى بەرهەم و دەستکەوتی ئەم راپەڕینە و ساڵى (2014) دەرفەتەکەیان قۆستەوە و خۆیان سەپاند، جارێکى تر پینە و پەڕۆکانى ئەم وڵاتە هەڵوەشایەوە، بەجۆرێک پینەکان گەڕایەوە سەر ئەسڵى خۆى کە لە ساڵى (1921)ى عێراقى لى دروست کرابوو، کە بریتیبوو لە 3 ویلایەتى (بەسرە و بەغدا و مووسڵ)، ئەمجارەش بۆ 3 ناوچەى (شیعە و داعش و کوردستان) ئەمە پەیامێک بوو بۆ هەموو جیهان کە وڵاتى عێراق ئەم سێ پێکهاتە سەرەکییە لەخۆ دەگرێت و کەس کەسى پێ قەبووڵ نییە و کولتوورى یەکتر سڕینەوە و لەناوبردن لەنێوانیاندا هەیە، پێکەوەژیانى نێوانیان ئەستەمە، پێویستە چیتر عێراق پینە و پەڕۆ نەکرێت.

=KTML_Bold=ئەنجامدانى ریفراندۆمى هەرێمى کوردستان لە ساڵى 2017=KTML_End=
پاش کۆتایهاتنى شەڕى داعش سەرکردایەتى هەرێمى کوردستان گەیشتە ئەو خاڵەی کە چیتر عێراق بە پینە و پەڕۆ ئەستەمە بەڕێوەببرێ، بەمەش با کورد ببێتە یەکەم نەتەوە و پێکهاتە لەم پینە و پەڕۆیەى (100) ساڵەى وڵاتى عێراق رزگارى ببێ، ئەوەبوو خەڵک رەئی خۆى دا، کە دەیەوێت لە وڵاتى (پینە و پەڕۆ) جیاببێتەوە، بەڵام سەرانى بەغدا و دەوڵەتانى هەرێمى بۆ دووبارە بە پینە و پەڕۆکردنى عێراق بە هەموو شێوەیەک هاتنە سەر هێڵ، چ لە رێگەى کردەى سەربازى، چ گەمارۆى ئابوورى لەسەر خەڵکى کوردستانیان تاقىکردەوە.

ئێستا وڵاتى (پینە و پەڕۆ) بە خراپترین بارودۆخ گوزەر دەکات، ململانێیەکان گەیشتنە قۆناغێکى ترسناک، ئەویش بریتیە لەوەى ئەو پێکهاتەیەی (17) ساڵە حوکمڕانى ئەو وڵاتە دەکات کە (شیعەیە) ئێستا خەریکە شەڕى نێوەخۆ لەن ێوانیان سەر هەڵبدات، بە جۆرێک بوونەتە دوو بەرە: یەکێکیان (ئێرانى) و ئەوى تریان (ئەمەریکى) کە سەرۆک وەزیرانى ئێستا (کازمى) سەرکردایەتى دەکات، ئێستا عێراق بووه بە‌ گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئەمەریکا و ئێران، کازمی خۆی یەکلاکردەوە لە بەرەی ئەمریکایە، بەڵام کازمی لاوازە، لە بەرامبەردا بەرەى ئێرانى لەسەر زەوى بەهێزن، لەلایەکى ترەوە لەسەر ئاستى دیپلۆماسى عێراق لە خراپترین حاڵەتدایە، بەجۆرێک وڵاتان خەریکن باڵیۆزخانەکانیان لە بەغداوە بگوازنەوە بۆ #هەولێر#، ئەمەش بەماناى شکستە بۆ حکومەتى عێراق و سەرکەوتن بۆ ئەزموونى هەرێمى کوردستان.

هەروەها زۆربەى بازرگان و خاوەن کارەکان دەستیان کردووە بە کشانەوەى پارەکانیان لە بانکە عێراقییەکان و وەستانى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان، کە ئەمەش حکومەتى عێراقى تووشى قەیران دەکات، هەروەها خراپى دۆخى ئەمنى وایکردووە میلیشیاکان کۆنترۆڵى زۆربەى ناوچە ستراتیژى و گرنگەکانى بەغدا و ناوچەکان بکەن، بوونەتە مەترسى لەسەر بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانانى، ئەم هەڕەشانەى ئێران و گرووپە چەکدارەکانى لە گۆڕەپانى عێراق بۆ سەر ئەمەریکا، لەو سات و کاتەدا لێدانە لە ئیدارەى (ترەمپ) تا شکستى پێبهێنن لە هەڵبژاردنەکاندا.

لەلایەکى ترەوە، ئەم گرووپانە داوا لە (کازمى) دەکەن هەرچى زووە رێککەوتنی (سەربازى و ئابوورى) لەگەڵ ئەمەریکا هەڵبوەشێنێتەوە، بەپێی شیکردنەوەکان ئەمجارە (عێراق) بەرگەى چیترى (پینە و پەڕۆى) وڵاتان و لایەنەکان و پێکهاتەکان ناگرێت، بەشێوەیەک کێشەکان یەکلایی نابێتەوە و ناوچەکان دابەش دەبێت بەسەر نفووزى وڵاتانى هەرێمى و نێودەوڵەتى هاوشێوەى (یەمەن و سووریا و لوبنان) چونکە لە سەرەتاى درووستبوو‌نى عێراق بە پینە و پەڕۆ دامەزراوە، دەبێت ئەم پینە و پەرۆیەش هەڵبوەشێتەوە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 66 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2021 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 66 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!