کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,241
وێنە
  124,181
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,082
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
خۆناچەمێنین
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
خۆناچەمێنین
خۆناچەمێنین
=KTML_Bold=خۆناچەمێنین=KTML_End=
#سیروان حوسێن مەخمووری#

شوێنى جوگرافى کوردستان وا هەڵکەوتووە کە لەرووى ئیتنۆگرافیەوە دراوسێى سێ نەتەوەى وەک (عەرەب، فارس، تورک) بووە و ئەمانەش هەردەم لە هەوڵى رەشکردنەوە و لەناوبردنى میللەتى کورد بوونە، ئەو نەتەوانەش جگە لە زمانى (هێز و چەک) چیتر نازان، ئەو سیاسەتەش واى لە تاکى کورد کردووە کە خاوەن ئیرادەیەکى پۆڵایین و خۆڕاگر بێت بۆ مانەوە و درێژەدان بە ژیانێکى سەربەرزانە و سیاسەتى (خۆ ناچەمێنین)یان پەیڕەوکردووە.

ئەم وشەیە تەنها پەیوەست نییە بە شەڕەوە، بەڵکو مانایەکى گشتى هەیە، بە جۆرێک سووربوون و خۆڕاگرى لە هەڵوێستە (سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابوورییەکان) و نەچوونە ژێربارى هەژموونى بێگانە و خاوەن پێگەیەکى سەربەخۆبوونانە بەشێکە لە (خۆناچەمێنین).

خۆڕاگرى و بەرخودانى گەلى کورد هەموو جیهانى تەنیوە، بەجۆرێ سەرۆکى ئەمەریکا (دۆناڵد ترامپ) لەسەرەتاى دەستبەکاربوونى لە پۆستەکەی، هەرکاتێ پرسیارى دەربارەى گەلى کوردى لێدەکرا دەیگوت (کوردەکان شەڕکەرى ئازان)، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەى کە ئەم گەلە خاوەن ئیرادە و خۆڕاگرییە، بۆ هیچ دوژمنێک خۆى نەچەماندووە و خاوەن مێژووێکى پڕ لەسەرەوەرییە.

ڕەهەندى مێژوویى (خۆناچەمێنین)

دیرۆکێکى دوورودرێژى هەیە، دەبینین بە درێژایی میژووى رزگارى ئازاديخوازى کوردستان بە کردار جێبەجێکراوە، بە جۆرێک بۆ بەدەستهێنانى مافەکانى گەلى کورد دەیان شۆڕشگێر و پێشمەرگە و سەرکردە ئامادەبوون خۆیان بکەنە قوربانى نەک خۆ (بچەمێنن) بۆ دوژمن هەردەم خۆنەچەماندن بەرهەمى خۆى هەبووە و دۆزى گەلى کوردى بردۆتە ئاستى نێودەوڵەتى و جیهان بۆ نموونە:

- لەساڵى (1961) شۆڕشى ئەیلوول هەڵگیرسا، دژى جەور و ستەمى رژێمە دیکتاتۆرەکانى ئەوساى عیراق بوو، کە توانیان چۆک بە دوژمن دابدەن و دوژمن رازى بکەن هانا بۆ دیالۆگ و گفتوگۆگردن ببات بۆ ئەوەى رازى بن بە گەڕانەوەى مافە زەوتکراوەکانى گەلى کورد ئەمەش بەرهەمى شۆرشى ئەیلوول بوو واى لە حکومەتى عیراقى کرد سالى (1970) رێککەوتن بکات لەگەڵ سەرکردایەتى کوردستان و کێشەى کورد بگاتە ئاستى نێودەوڵەتى.

- راپەرینى بەهارى ساڵى (1991): رژێمى #بەعس# لە هەشتاکانى سەدەى رابردوو بە دڕندەترین شێواز رووبەڕووى خەڵکى کوردستان بۆوە دەیان پرۆسەى (ئەنفال، تەرحیل، تەهجیر، تەعریب، کوشتن، تێکدانى گوند و دێهاتەکان) کوردستانى پەیڕەو کرد، بەڵام ئیرادە و خۆڕاگرى پێشمەرگە و خەڵکى کوردستانى زۆر بەهێزتر بوو لەم شالاوانە بەجۆرێک چۆکى دانەنا لەبەرامبەر هێرشەکانى رژێم ئەوە بوو لە راپەرینى بەهارى ساڵى 1991 هەموو لایەنە سیاسيیەکانى کوردستان و پێشمەرگە و جەماوەر توانیان راپەڕن دژى دوژمن و زۆربەى ناوچەکان ئازاد بکەن (پەرلەمان و حکومەت) دابمەزرێنن، هەر بەرهەمى ئەو راپەڕینە بوو کە بۆ یەکەمجار لە ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارى (688) دەربکات کە سنوورى هێلى (36) دیاریکرا بۆ دژە فرین، ئەوەش بەرهەمێکى ترى خۆڕاگرى گەلى کورد بوو.

- شەڕى دژى #داعش# ساڵى (2014) کاتێ تیرۆريستانى داعش ویستیان کوردستان داگیربکەن و ئەم هەرێمە ئارامە لەناو ببەن، سەڕەراى بوونى قەیرانى دارایی و بڕینى مووچە و قووتى خەڵک لەلایەن بەغداوە، بەڵام جەماوەرى کوردستان شان بەشانى هێزەکانى پێشمەرگە بە درێژایی (1050 کم) توانیان سنوورى بەرگرى و بەرخۆدان و خۆڕاگرى و خۆنەچەمێنن دروست بکەن و بەرگرى لە دەزگا شەرعیيەکانى ئەم هەرێمە و خەڵکەکەى بکەن و ناوچەکە بە ئارامى رابگرن و بە ئارامگەى لێقەوماوان و دەربەدەرەکانى تر بمینێتەوە، لەلایەکى دیکەوە ئەو خۆڕاگرى و بەرخۆدانى هێزەکانى پێشمەرگە واى لە وڵاتان کرد گەورەترین هاوپەیمانى دژى داعش پێکبهێنن بە سەرۆکایەتى ئەمەریکا و بەهەموو شێوەیەک هاوکاری هێزەکانى پێشمەرگەیان دەکرد و بەتاکە هێزى خۆیان دەزانى لەسەر زەوى کە دژى داعش شەڕى دەکرد، ئەمەش بەرهەمێکى دیکەی (خۆناچەمێنین) بوو.

- شەڕى دژى حەشد و هاوپەيمانەکانى لەساڵى (2017)دا، ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین فشارەکانى پێش (25ى 9) رۆژى ئەنجامدانى ریفراندۆم، لەلایەن وڵاتانى هەرێمى و نێودەوڵەتى و نەچوونە ژێربارى داخوازییەکانىیان، خۆى لەخۆیدا بە گەورەترین خۆڕاگرى و بوونى ئیرادە و خۆنەچەماندن هەژمار دەکرێ لە مێژووى کوردستان، چونکە تاکە بڕیار لەپاش ئازادى عێراق ساڵى (2003) درابێ و موڵکى عێراقیانە و کوردستانی بێت، ئەوە بڕیارى ئەنجامدانى (ریفراندۆم) بوو لە ساڵى (2017) کە بڕیارەکە لەچوارچێوەى وڵاتێک بوو کە ناوى (عێراقە) و بۆ یەکەمجار بوو ئیرادە و شکۆى هاووڵاتیانى ئەم هەرێمە بەسەر بڕیارەکانى دەرەوەى سنوورى عێراق سەرکەوت بە تاکە بڕیارى (خۆماڵى) لە مێژووى عێراقى نوێی پاش 2003 دادەنرێت.

- لە پاش ئەنجامدان و سەرکەوتنى ئیرادەى گەل لە ریفراندۆمدا دوژمنانى گەلى کورد لە (ناوخۆ و وڵاتانى هەرێمى و نێودەوڵەتى) گەلەکۆمەیان لەسەر ئەم میللەتە کرد لە بەرچاوى هەموو دنیا و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەوڵى یەکجارەکى رەشکردنەوە و سڕینەوەى میللەتێکى زیندوو و خاوەن کولتوور و فەرهەنگێکى دەوڵەمەند درا، بە حکومەت و دەزگا شەرعیەکانیشیەوە و نەمانى قەوارەى هەرێمى کوردستانیاندا، ئا لەو کاتە بوو دۆستەکانى کوردیش پشتیان لەم میللەتە کرد، بەڵام ئیرادە و خۆڕاگرى خەڵک و پێشمەرگە خۆى (نەچەماند) دەیان داستانى وەک (پردێ، قەرەچووغ و سحێلا)یان تۆمارکرد و ئەم خۆڕاگرییەش واى لەچەند دەوڵەتێکى ئەوروپى کرد بێنە سەر هێل لەوانە (فەرەنسا) کە پشتگیرى دیپلۆماسی حکومەتى هەرێمى کرد، بەمپێیەش پیلانى دوژمن لەنێو برا.

مێژوو ئەوەى سەلماندووە، کە کورد خۆى ناچەمێنێ و خۆ نەچەماندنیش پیاوى خۆى دەوێ، لە نوێترین لێدوانى سەرۆک بارزانى لە (25ی 9ی 2020) لە توێتێکدا بە زمانى ئینگلیزى لە یادى ریفراندۆمدا گوتى (We do not bow down) واتە (خۆ ناچەمێنین)، ئەو سیقە و متمانە زۆرەى (سەرۆک بارزانى) بە خەڵک و جەماوەرى کوردستان لە رابردوودا هەیەتى، وایکردووە زۆر بە گەشبینى بڕوانێتە ئاییندە و بە بڕوابەخۆبوونەوە دەلێ (خۆناچەمێنین)، چونکە دوژمنانى گەلى کورد لەرابردوودا هەموو هێزەکیان تاقیکردۆتەوە، بگرە لە شاڵاوەکانى (بەعەرەبکردن و تێکدانى گوندەکان و راگوێزانى خەڵک بۆ کۆمەڵگە زۆرەملێکان و ئەنفال و کیمیاباران و کوشتن) ئەمە لەرابردوودا، بەڵام لە ئیستادا نە (تیرۆر و داعش و قەیرانى دارایی و پەتاى کۆرۆنا.. دەیان قەیرانى تر) نەیتوانیوە چۆک بەو میللەتە خۆڕاگرە دابنێت، دەبینین خۆڕاگرى تاکى کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان لە لووتکە دایە، سەرەڕاى داگیرکارى هێزەکانى عێراق و حەشد و تەعریبکردنى ناوچە کوردنشینەکان، بەڵکو واى لە دانیشتووانى ئەم ناوچانە کرد، نەک هەر خۆ نەچەمێنن، بەڵکو زۆر بەتوندى رووبەڕووى ئەم شاڵاوانە بوونەتەوە، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کورد خاوەن مێژوو و کولتوورێکى دەوڵەمەندە و لەسەر ماف و هەقى خۆی سازش بۆ هیچ کەسێک ناکات. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 157 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2021 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 157 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.156 چرکە!