ناونیشانی بابەت: ئاوات محەمەد: شانازیی دەکەین سلێمانی خاوەنی لەتیف هەڵمەتە
ئامادەکردنی بابەت: #یادگار چاوشین#
قائیمقامی #سلێمانی# سەردانی ئەدیب و شاعیری نەتەوەیی مامۆستا #لەتیف هەڵمەت#ی کرد.
ڕۆزی #16-01-2025#، #ئاوات محەمەد#، قائیمقامی سلێمانی، بەمەبەستی پرسین لە دۆخی تەندروستییان، سەردانی نووسەر و شاعیر مامۆستا (لەتیف هەڵمەت)ی کرد و لەبارەی ڕەوشی ڕۆشنبیری لە شاری سلێمانی و ئەو دۆخە ئابوورییەی، کە کاریگەری لەسەر بڵاوبونەوەی بەرهەمی نووسەران هەیە، گفتوگۆیان کرد.
لەمبارەیەوە، قائیمقامی سلێمانی بۆ ڕایگەیاندنەکان گوتی: «ئەدیبان و هونەرمەندان و شاعیران بەشێکی گەورەی وێنە جوانەکەی سلێمانین، ئەوەندەی پێمان بکرێت پشتیوانیان دەبین، هەمیشە ئەوانیش پشتیوانی ئیدارەی شارەکەن.»
گوتیشی: «هەموومان قەرزارباری ئەو خزمەتەین، کە مامۆستا لەتیف هەڵمەت بە میللەتەکەمانی کردووە و شانازییش دەکەین، کە سلێمانی خاوەنی ئەو شاعیرە گەورەیەیە». لەبەرامبەردا، مامۆستا لەتیف هەڵمەت سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەیەی قائیمقامی سلێمانی کرد و دڵخۆشیی دەربڕی بەوەی، لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوشی ڕۆشنبیری کردووە.
مامۆستا و شاعیر لەتیف هەڵمەت، نزیکەی 80 بەرهەمی بە زمانی کوردی و عەرەبی چاپ کردووە و تەنیا دەیەوێت هەتا دواساتەکانی تەمەنی خزمەتی میللەتەکەی خۆی بکات. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=