ڕێدار، گوندێکە سەربە شارەدێی #شوان#ی شاری #کەرکووک#ی، باشووری کوردستان، کەوتووەتە سنووری ناوچەی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقەوە (ناوچە جێناکۆکەکان).
لە ڕووی جوگرافییەوە، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #جەوەجەوە#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #حاجی بەیخانی خواروو#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #سمایل بەگی#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #قولیبەگ#، لە پاش شاڵاوی ئەنفال ئەم گوندە خاپوورکرا، لە دوای ڕزگارکردنی ئێراق لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا ئەم گوندە ئاوەدان کرایەوە.
دانیشتووانی ئەم گوندە سەرجەمیان کوردن. گوندی ڕێدار ناوەندی شارەدێی شوانە، تاوەکوو ساڵی 1923 گوندی #حاجی بەیخانی سەروو# ناوەندی بوو، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە 12 هەزار و 555 کەسە. [1]