چەند دیمەنێکی جوان و دڵڕفێنی تەقتەق
شارێکە سەربە پارێزگای #هەولێر#ە، کەوتووەتە لای ڕاستی زێی بچووک، 90 کیلۆمەتر لە ڕوژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و 60 کیلۆمەتر لە باکووری پارێزگای #کەرکووک#ەوە دوورە.
لە ساڵی 1918 کراوە بە شارۆچکە لەلایەن حکوومەتی ئەو کاتی ئێراقەوە و لە ساڵی 1960دا بە بڕیاری حکومەت بەڕێوبەرایەتی شارەوانی تێدا کراوەتەوە.
بەڵام لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە ساڵی 1986 بڕیاری چۆڵکردنی دراوە، لەبەر گرنگی شوێنی جوگرافی وەکوو گوندێک بەناوی (عەزیزییە) ماوەتەوە.
لە دوای ڕاپەڕینەوەو لە ساڵی 1995 لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دووبارە تەقتەق کراوەتەوە بە شارەدێ.
لە #20-09-2024# بە بڕیارێکی سەڕۆکی وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا بە شارۆچکە.
ناوچەیەکی کشتوکاڵی و گەشتیارییە، دەوڵەمەندە بەکانزای نەوت.[1][2]