نان بدە و گیان بسینە
وتراویشە: نانی بدە و گیانی بکڕە یان نان بدە و فەرمان بکه، نان و نانبدەری لەناو کورداندا زۆر جێگەی بایەخ بووە، هەموو جارێک وەهابی کێخوا عەزیزی #تەقتەق#، دەیوت: باوکم دەیوت کوڕم خەڵکی بە سفرە (خوان)ی بگرە، هەر کەسێک نانی کەسێک بخوات نمەکگیر دەبێت و ئەو نانەی کە خواردوویەتی هەر لە چاوی دەبێت و ئەگەر ڕێت پێی بکەوێتەوە هەر دەیەوێت ئەو قەرزەت بۆ بگێڕێتەوە ئینجا چ بە نان بێت یان کاروبار ڕاییکردن بێت تاوەکوو دەگاتە ئەوەی خۆیت لەسەر دابنێت، هەر بۆیە بۆ دەربڕینی هەمان حاڵەت لە شاری #سنە#دا وتراوە: نان بدە و گیان بسینە.[1]