کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,158
وێنە
  124,413
پەرتووک PDF
  22,121
فایلی پەیوەندیدار
  126,474
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بەغدا و ئەو هۆڵەی ئۆپیکی تیا دامەزرا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەغدا و ئەو هۆڵەی ئۆپیکی تیا دامەزرا
بەغدا و ئەو هۆڵەی ئۆپیکی تیا دامەزرا
ناونیشانی بابەت: بەغدا و ئەو هۆڵەی ئۆپیکی تیا دامەزرا
ناوی نووسەر: #بەهرۆز جەعفەر#

ئۆپیک، ساڵی (1960) بەدواوە دوای چەند قۆناخێک لە بەغدا دەمەزرا. لە 2023 دا ئۆپیک پڵەس سێ هەنگاوی هاویشتوە، سێ پرسیاری سەرەکی لەسەر ڕووداوەکە نا، بەڵکو لەسەر بنەمای کارکردنی ئۆپیک و ئەو هزرەی ئۆپیک ئاڕاستە دەکات، بەجێهێشتوە:

هەنگاوی یەکەم: ڕۆژی یەکشەممە (4 ی حوزەیرانی 2023)، کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس لە ڤیەننا بەڕێوەچوو؛ بڕیاریاندا بۆ ساڵی 2024 رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 40.46 ملیۆن بەرمیل کەمبکەنەوە، بڕیارە ئەندامانی ئۆپیک پلەس تێکڕا رۆژانە بڕی یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکەنەوە. ئەمەش لەپێناو سەقامگیری بازاڕ و هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕوو، هەروەها بەهۆی بەردەوامی دابەزینی نرخی نەوت. ئایا ئۆپیک پڵەس سەرکەوتوو دەبێت لە ڕێگیریکردن لە دابەزینی نرخی نەوت؟ ئەگەر سەرکەتوو بوایە، هەنگاوەکانی دواتری بەهەمان ئاڕاستە دەهاویشت؟ یان با تۆزێک سادەتر ئەودیوی پرسیارەکە بنەخشێنین، لە دە- یەکەمین ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین یەدەگی نەوتییان هەیە: ڤەنزەویلا، سعودییە، ئێران، کەنەدا، ئێراق، کوەیت، ئیماراتی عەرەبی، ڕووسیا، لیبیا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. تەنها دوو شوێن دەکەونە بازنەی خۆرئاواوە کە ئەمریکاو کەنەدان، ئەوەش ئەو بڕەی کە بەرهەمی دەهێنن هەمووی یان زۆربەی لەناوخۆدا بەکاردەبەن. لە دوای ئەو دە یەدەگە گەورەیەی جیهانیش، چەند وڵاتێکی دیکە دێت، کە بە هەمان شێوە دەکەونە دەرەوەی بازنەی کۆنترۆڵی سیاسەتەکانی خۆرئاواوە، وەکو: کازاخستان، قەتەر، نەیجیریا و جەزائیر.

ئەمە بۆ گازی سرووشتیش وایە، یەکەم ڕووسیایە، دووەمین یەدەگی گازی جیهان لە ئێرانە، سێهەم قەتەرە، ئەگەر هەرێمی کوردستانیش هەژمار بکەین، بەنزیکەیی (60٪) ی گازی سرووشتی لەم چوار ناوچەیەدایە، کە خۆرئاوا هیچ هەیمەنەیەکی ئەوتۆی بەسەریاندا نییە.

ئەمە بازاڕە! بەڵێ بازاڕە، بەڵام جەنگەکە تەواو باکگراوەندێکی جیۆپۆلەتیکی هەیە. ئەم ڕۆژانە سەرقاڵی تەواوکردنی پرۆژەیەکی زانستییم سەبارەت بە ” نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی ئێراق: پەیوەندییە جیۆپۆلەتیکییەکان و واقیعی بازاڕ”، لێکۆڵینەوەکە (25) لاپەڕەیە بۆ سپرینگەر-Springer وەک ناوەندێکی کاریگەری- زانستیی – جیهانی کار لەسەر ئەداکانی هەرێمی کوردستان دەکات لەسەر سەرچاوە سرووشتییەکان. لێرەدا تەواو هەست دەکەیت؛ ئەها،، هاکا شتێک ڕوودەدات! وەک ئەوەی لە دوای دووەمین جەنگی جیهانی و ڕاگەیاندنی پرۆژەی مارشاڵ و پرەنسیپی ترومان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕووی دەدا.

هەنگاوی دووەم: لە 16 تەمموزی 2023 لە بەغدا، لەو هۆڵەی (هۆڵی شەعب) کە ئۆپیکی وەک ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریی و بەرگریی لە سەقامگیریی بازاڕ (پەیوەندیی نێوان خواست و خستنە ڕوو) لەگەڵ چوار دامەزرێنەرە سەرەکییەکەی تردا، بە ئامادەبوونی نوخبەیەکی بەرچاو لە بواری وزەدا، ئاهەنگی (63) هەمین ساڵیادی ڕێکخراوەکە سازدرا. لە ئاهەنگەکەدا، بەغدا و قسەکەرەکانی، تێڕوانینەکانی “کابینەی سودانی”یان تۆختر دەکردەوە کە ئێراق دەبێتە میحوەرێکی گرنگ و، لەماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا گازێکی زۆری ئێراق دەسووتێ و بەفیڕۆدەچێ و، لە سێ ساڵی ئایندەدا ئەم پرسە چارەسەر دەکەین ( جێگای تێبینییە، هەرکابینەیەک هاتووە، بەلێنی داوە لە ماوەی سێ ساڵدا پرسی کارەباو گازە بەفیڕۆچووەکانی ئێراق چارەسەر دەکات). چێشتەکانی ئێراق، چێشتخانەکانی لە ئێرانن و لەناوخۆی ئێراقدا هیچ چێشتێک ناپێچرێتەوە. سیناریۆی ئێران ئەوەیە، ڕێگە لە فەڕەنسییەکان بگرێت کار لەسەر گازی سروشتی ئێراق بکەن، بەتەواوەتی بەغدا لە ڕووی کارەباو پاوەرپلانتەکان و گازی سرووشتییەوە وابەستەی خۆی بکات. ئینجا ئەولەویاتەکانی دیکە ئەوەیە ئێران دەبێت ڕۆژ و کاتی هەڵبژاردن لە ئێراقدا دیاری بکات، لە سەرەتای شوباتی 2021 بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان “جەنین بلاسخارت” لە ئێراق سەردانی ئێرانی کرد، لە سەرەتای ئابی 2023 شدا، بۆ پرسی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بلاسخارت سەردانی ئێرانی کرد. ئایا لەمەشیاندا، خۆرئاوا لێ دەگەڕێت؟

هەنگاوی سێهەم و کۆتایی: لە 3 ی ئابی 2023، لە پڕ ڕووسیاو سعودییە، پێکەوە ڕایانگەیاند، یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەم دەهێنن، لە پێناو بەرز ڕاگرتنی نرخی نەوت ( سعودییە ملیۆنێک و ڕووسیا 300 هەزار کەمتر دەخاتە بازاڕەوە). هەر ئەمڕۆش (4 ی ئابی 2023) ئۆپیک وەک (13) ئەندامەکەی خۆی، پاشان (ئۆپیک پلەس) کە لە سیانزە وڵاتەکەو 10 وڵاتی بەرهەمهێنەری دیکە پێک دێت لەدەرەوەی ئۆپیک، یەکیانگرتوە بەو ئامانجەی خزمەت بە بەرزبوونەوەی داهاتی ناوخۆیی وڵاتەکانیان بکەن. ئەمانە بەهەموویان (41 بۆ 44) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنن. واتە؛ کاریگەری ئۆپیک پلەس بەسەر ئابووریی وزەی جیهانییەوە، وە بەسەر دیاریکردنی نرخی نەوتەوە بەڕادەی (41٪ بۆ 44٪) ە. کەواتە ئۆپیک پڵەس بەتەنها تاکە فاکتەر نییە کە کاریگەریی دەخاتە سەر نزمی و بەرزی نرخی نەوت. لەمەیاندا، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئۆپیک پڵەس دەتوانێت بەردەوام بێت، یان وا بڕوات هەڵدەوەشێتەوە؟

ئۆپیک پڵەس، سەرەڕای بەردەوامییان، تەنها (41٪) دەستەڵاتی نرخدانانیان لە بازاڕی جیهانییدا بەدەستەوە ماوە. لەم ساڵانەی دواییدا وەرگرتنی دەیان ئەندامی دیکە لە ڕێکخراوەکە، بەناونیشانی چاودێر و پڵەس و تادوایی، نیشانەی ئەوەیە هێشتا دەرەقەتی ڕاگرتنی هاوسەنگی لە بازاڕی نەوتدا نایەن، جگە لەوەی هەموو یان زۆربەی ئەو وڵاتانەی ئەندامی ئۆپیک پڵەسن، خاوەنی سیستەمێکی دیموکراتی و دامەزراوەیی بەهێز نیین و، تەنها نەوتیان هەیە. ئەمانە وەک لە ئاهەنگەکەی بەغدا بڕیاریاندا، ئەو سندوقەی ئۆپیک هەیەتی بۆ هاوکاری وڵاتانی دواکەوتوو و ئەندام، بەردەوام بێت لە کارەکانی! سەرباری هەموو ئەمانە، چوونیەکیی لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک پڵەسدا نییە، بۆنموونە؛ دۆخی ڕووسیا ئەو دۆخە نییە کە کوەیت هەیەتی، سعوودییە بارودۆخی باشترە لە ئێراقێک کە هێشتا بودجەکە ڕووناکی نەبینیوە، نزیکەی (6) ملیار دۆلار کورتهێنانی هەیە! بۆیە کە بڕیاردەدەن، پێکەوە بڕێک کەمتر بخەنە بازارەوە، هەندێکیان ناتوانن پابەند بن، پێوەی، ئێراق (ئەو شوێنەی ئاهەنگی دامەزراندنی ئۆپیکی گێڕا) ناتوانێت چوار مانگ پابەند بێت بە بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەسەوە، کە لە حوزەیرانی 2023 لە جنێف دەرچوو! [1]


تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 343 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-08-2023 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 16-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 16-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 343 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!