شارەوانی #ئامەد# بە سەرۆکایەتی دەم پارتی لە پارکی 75 پەرتووکخانەی بەرهەمی ژنانی کردەوە.
هەروەها بەشێکی زۆر لە سیاسەتمەداران و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری مەراسیمی کردنەوەی پەرتووکخانەکە بوون و درووشمی ژن، ژیان، ئازادییان وتەوە.
لە مەراسیمی کردنەوەی پەرتووکخانەکەدا، بێریڤان گوڵشەن سنجار، هاوسەرۆکی شارەوانی پێیاس وتارێکی پێشکەشکرد و وتی کە پەرتووکخانەکە یادگاری و یادەوەرییە بۆ شارەکە، کاتێک ئەم کارەمان ئەنجام دەدا، ویستمان ناوەندێکی تایبەت بە ژنانمان هەبێت، ئێمە هۆشیاریمان زیاد دەکەین.[1]