ناو: سەڵاح
نازناو: سەڵاح هەورامی
ناوی باوک: ڕەئوف
ساڵی لەدایکبوون: 1980
شوێنی لەدایکبوون: #بیارە#
$ژیاننامە$
پاڵەوانی نێودەوڵەتی و ڕاهێنەرە، ناوسراوە بە (سەڵاح هەورامی) خەڵکی گوندی (هانەی دن)ە، لە سنووری شارەدێیی (بیارە).
هاوسەرگیری کردووە و باوکی 3 منداڵە.
ساڵی 1992قۆناغی سەرەتایی لە ( #موسڵ# )تەواوکردووە، هەروەها ساڵی 1996لە هەمان شار قۆناغی ناوەندی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1994بۆ یەکەمجار دەستی کردووە بە یاری لەشجوانی.
خاوەنی چەندین نازناو و بڕوانامەی نێودەوڵەتییە.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1997 بەشداری لە پاڵەوانییەتی کردووە لە شاری ( #کەرکووک#)، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
لە هەمان ساڵدا لە ( #بەغدا# ) پلەی دووەمی بەدەست هێناوە.
هەروەها ساڵی 1997 بەشداری پاڵەوانییەتییەکی کردووە لەسەر ئاستی ئێراق پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
لە ساڵى 1998 لە هەولێر پاڵەوانییەتى کوردستان ئەنجام دراوە و پلەى یەکەمى بەدەست هێناوە.
لە ساڵى 1999 لە پاڵەوانییەتى ئێراق ، لە بەغدا بەشدار بووە و پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە.
لە ساڵى 2004 لە سلێمانى ڕاهێنانەکانى دەستپێکردووەتەوە و چووەتە هەڵبژاردەی #سلێمانى# ، پاش دوو ساڵ بتوڵەى ئەندەى ئێراق بەشداربووە.
لە ساڵى 2006 بە هۆى لێهاتووى بەتواناییەوە نادى (ئەمانە)ى بەغدا گرێبەستى لەگەڵ دەکات و دەبێتە یاریزانى ئەو یانەیە.
ساڵى 2007 لە شاری (کوت) بەشدارى پاڵەوانییەتى لەشجوانى کردووە و یەکەم و نازناوى (جێکاتلەر)یان پێ بەخشیوە.
لە ساڵى 2018 لەوڵاتى ئیسپانیا بووەتە شەشەم یاریزان لەسەر ئاستى جیهان.
خاوەنى 4مەدالیارى نێودەوڵەتییە، 3مەدالیاش لەسەر ئاستى وڵاتانى ئاسیا، دەیان مەدالیاش لەسەر ئاستى ئێراق و هەرێم.
ناوبراو بڕوانامەی نێودەوڵەتی هەیە لە بواری ڕاهێنانی لەشجوانی، هەروەها بڕوانامەی نیودەوڵەتی هەیە لە دادوەری.
نوێنەری (ئتیحادی ئێراقە) لە هەرێمی کوردستان.
دەیان خەڵات و ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە لەلایەن ڕێکخراو و دامەزراوە حکومی و حزبیەکانەوە لەسەر ئاستی هەرێم و ئێراق.
ماوەی زیاتر لە 4 ساڵە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لەشجوانی یانەی سلێمانییە.
ناوبراو ناوێکی دیارە لەسەر ئاستی ئێراق و هەرێم لە بواری یاری وەرزشی لەشجوانی، تاکوو ئێستاش بەردەوامە لەو جۆرە وەرزشە.[1]