ئەو وشانەی هاوواتان و ڕێنووسیان پێچەوانەیە
ئامادەکار: #زریان سەرچناری#
#2025-01-10#
=KTML_LIST_decimal_LISTTYPE=
ئێروکانە=ئێرەکوانە
ئەویا=ئەیوا/ ئەو جێگەیە
باڕەش=ڕەشەبا/ بای قاییم
بەفر=بەرف/ شتێکی سپیی وردە لە زستاندا لە کوێستان دەبارێت
تەرزە= تەزرە/
تەوشێ=تەشوێ/ ئاسنێکی مۆدەداری دەمپانی تیژی کلک دارینە
بلیت=بتیل/ بیتاقە
تەنیا=تەینا
تەسلیم=تەسمیل/ ڕادەستکردن
جەرگ=جگەر
جوایەز=جیاوەز/ جیاواز
جومعە=جوعمە/ ڕۆژی هەینی
خەنجەرباڵ=باڵخەنجەر/ ناوی باڵندەیەک
خەشەڵ=شەخەڵ؛ زبڵ، خۆڵ و خاش و پووش و پەڵاشی ناوماڵ.
باوبژ=بژوبا/ بای ناوسک
بۆنخۆش= خۆشبۆ/ بۆنی خۆش
ڕوانین=نواڕین/ سەیر کردن
پاش و پێش= پێش و پاش
پانێر=پارێن/ گۆلک
پتیڵە=پڵیتە/ فتیلە
پڵتە=تڵپە/ دەنگی لەناکاو
پچەپچ=چپەچپ
پرتەپرت=ترپەترپ
پاوپل=پلوپا
پڵۆخ=پۆخڵ/ پیس
پەچەڵ=چەپەڵ/ پیس
پشکەڵ=کشپەڵ/ گووی دووسم و وشتر و کەروێشک
سەربەقوڕ=قوڕبەسەر
شێرپەنجە=پەنجەشێر/ ناوی نەخۆشییەکە، سەرەتان-کانسەر-
شنگڵ=شڵنگ/ 1-پێکەوەنووساو 2-هەڵمەت
تۆپەڵەشەڕ= شەڕەتۆپەڵ/ یاری بەفر بەیەکدادان.
تینوو=توونیی/تینگ
تەمومژ=مژوتەم
جوێن=جنێو/ جمێن
چەپ و ڕاست= ڕاست و چەپ
خواس=خاوس/ پەتی (وەک: پێ خواس)
خولکە=خولەک
خواروخێچ= خێچوخوار
خیز=زیخ/ وردە بەرد
خەت و شێر=شێر و خەت/ جۆرە یارییەکە بە دراوی کانزایی دەکرێت
خوێڕی=خێڕو/ خۆڕی
دایک و باوک=باوک و دایک/ دایباب
دانوولە=دالوونە/ گەنمی کوڵاو
قۆپچە=قۆچپە/ دوگمەی داخستنی پۆشاک
قەویان=قەیوان/ جۆرێک دەرزی گەوەرەیە، لە شوزن بچووکترە.
دەفحە=دەحفە/ کەڕەت؛ جار
شویت=شیوت/ شبیت؛ جۆرێک سەوزەواتە
فڕین=ڕفین
گونێ=گوێنی/ تەلیس
قالۆنچە=قولانچە/ قالۆچە
قانجاز=قازانج/ سوود
قشپل=پشقل/ گووی دووسم و وشتر و کەروێشک
کشپل=پشکل/ گووی دووسم و وشتر و کەروێشک
گۆچان=گاچۆن/ چەوگان؛ داردەست
قفڵ=قڵف/ ئامرازێکی داخستنە بەکلیل
قوفڵ=قوڵف/ ئامرازێکی داخستنە بەکلیل
چەقۆ=قەچۆ/ تیغی دەسکدار
ماسوولکە=مالووسکە/ ماینچە؛ پارچە گۆشتێکی درێژکۆلەی لووسی بێ دەمارە
کاروان=کاوران/ قافڵە؛ دەستەیەک لە بنیادەم و بارەبەر کە پێکەوە دەچنە سەفەر
کارڤان=کاڤران/ قافڵە؛ دەستەیەک لە بنیادەم و بارەبەر کە پێکەوە دەچنە سەفەر
کوێخا=کێخوا/ دەم ڕاست و کاربەدەستی دێ
کەروێشک=کێروشک/ گیانداری جوان و نەرم و نۆڵە، لە ڕاکردندا گورجوگۆڵە
گۆیژ=گێوژ/ بەری دارێکە، خڕەو، زەرد و سوورە، تامی مزرە، ناوکێکی ڕەقی هەیە، لە پایزاندا درەختێکی کێوی دەیگرێت
مارتوولە=توولەمار/ بەچکەمار
موورەکەرانە=کەرموهرە/ کوژەکە
موفاجات=موجافات/ مەرگی کتوپڕی
مەکتەب=مەتکەب/ فێرخانە
مێروولە=مێلوورە
وەعز=وەزع/ حاڵ و بار
نقورچ=قورنج/ بە سەری دوو نینۆک گرتنی شتێک
قورنچک=نوقورچک/ بە سەری دوو نینۆک گرتنی شتێک
چەوەندەر=چەندەوەر
شویت=شیوت
پشتەمەلە=مەلەپشتە
باسکەمەلە=مەلەباسکە
کەوەر=کەرەو: سەوزەیەکە دەخورێت
قۆچەملە=ملەقۆچە: ملی باڵندە (ملەچۆچە)
پاکداوێن=داوێنپاک
ئەویت=ئەیوت
تۆق و تەق=تەق و تۆق
سڕ و سارد=سارد و سڕ [1] =KTMLLISTEND=
زۆربەی وشەکان لە فەرهەنگی #هەنبانەبۆرینە# وەرگیراون.