=KTML_Bold=کەرەستە و شمەکی بەشێک لە ئەنفالکراوان کە زۆرینەیان منداڵن لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە=KTML_End=
ڕێکەوت: #11-01-2025#
پەری نووری ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆمار بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند زۆرینەی ئەو ڕووفاتانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵگیراونەتەوە ژن و منداڵن، بە شێوەیەک کە دایکێک لەگەڵ منداڵەکانیدا باوەشیان بەیەکدا کردووە.
پەری نووری وتیشی، کۆی ژمارەی ڕووفاتە هەڵگیراوەکان تا ئێستا گەیشتووەتە 93 ڕووفات و زۆرینەیان ژن و منداڵن.
بە هەوڵی خانمی یەکەمی ئێراق لەگەڵ ژمارەیەک ڕێکخراوی ناوخۆی و نێودەوڵەتی ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ لە بیابانەکانی سەماوە دۆزرانەوە، کە ڕووفاتی ئەنفالکراوانی کوردی تێدایە. [1]