ناو: حسێن
نازناو: جەواد جەلەمۆردی
ناوی باوک: ڕەسوڵ ساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #جەلەمۆرد#ی سەربە شارەدێی #ئاغجەلەر#
$ژیاننامە$
ساڵی 1983 لە گوندی جەلەمۆرد لەدایکبووە، دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییە، پیشەی پێشمەرگەیە، چالاکی کەیسی ئەنفالە، ساڵانە لە یادی ئەنفال و ( ئەنفالی چوار)، چالاکانە بەشداری دەکات، لەسەر ئەنفال بەشداری چەندین کۆڕ و سیمنار و چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنی ئەنجام داوە. ساڵی (2024) لەگەڵ کەسوکاری ئەنفالکراوندا، سەردانی زیندانی #نوگرە سەلمان# و گۆڕەبەکۆمەڵەکانی کردووە.
لە پێناو بەرەوپێش چونی کەیسی ئەنفالدا سەردانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زۆر لایەنی پەیوەندیداری کردووە
بە هاوکاری بنەماڵەکەی بۆ بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی ئەنفال زەویان دابینکردووە بۆ مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوانی گوندەکانی بناری #خاڵخاڵان# گوندەکەیان (جەلەمۆرد)، لە سەرانسەری کوردستاندا خاوەنی زۆرترین ئەنفالە و زیاتر لە 400 کەسی گوندەکەیان ئەنفالە.
[1]