گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #کەلار# لە پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #ڕەندی عەلی خان#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #چاڵەڕەش#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #قەڵاتەپەی خواروو# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #زەماوەنگە#.
=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
دامەزرێنەری گوندی عیسایی لەلایەن (حاجی ئەحمەد بەهرام) ناونراوە پێشتر گوندەکە ناوی (قولە مەلا)بووە، (حاجی ئەحمەد بەهرام محەمەد مراویس)، بە خۆی و بنەماڵەکەیەوە کە ناودارترینیان (یاروەیس مراوەیس، مەحمود کەرەم ویس مراوەیس، مراوەیس ئەلیوەیس مراوەیس، زوراب ئەلیوەیس مراوەیس، توفیق مەحمود کەرەم وەیس و مستەفا یاروەیس)، لە گوندی قولە مەلا نیشتەجێبوون ئاوەدانیان کردووەتەوە، لە ساڵەکانی (1900) دواتر لە ساڵی (1957) ناوی گوندەکە لەلایەن (حاجی ئەحمەد بەهرام)ەوە ناوی گوندەکەی گۆڕیوە، بۆ (عیسایی) ئەوەش لەبەر ئەوەی خۆی و بنەماڵەکەی لە عەشرەتی (عیسایی)ن. کە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێن. [1]