گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #ئاغجەلەر# لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
ئەسکەندەربەگ لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #کانی ھەنجیرە# ی شیخ بزەینی و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #بێدەر# و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #حەیدەرەبەگ# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #بۆڵقامیش#. پێش ئەنفال (60) ماڵ بووە، ساڵی 1987-1988 سەنتەری بازرگانی نێوان سنووری شاری #کەرکووک# و وڵاتی ئێران، لە ڕۆژی #03-05-1988# دوای کیمیا بارانکردنی #گۆپتەپە#، دانیشتووانی گوندی ئەسکەندەر بەگی ڕوویانکردە، بناری خاڵخاڵان و کێوە چەمەڵە، لە ڕێکەوتی #05-05-1988# دا، (35) هاووڵاتی ئەم گوندەش ئەنفالکراون.
[1]