کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,467
وێنە
  123,323
پەرتووک PDF
  22,038
فایلی پەیوەندیدار
  124,592
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,665
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,191
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,635
عربي - Arabic 
43,433
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,350
فارسی - Farsi 
15,493
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,020
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,747
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,416
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,922
نەخشەکان 
237
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
729
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,026
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,583
کورتەباس 
22,088
شەهیدان 
11,888
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,191
PDF 
34,596
MP4 
3,800
IMG 
232,295
∑   تێکڕا 
271,882
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان لە سایەی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان لە سایەی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان
دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان لە سایەی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان
=KTML_Bold=دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان لە سایەی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان=KTML_End=
#سامان سۆرانی#

ئەگەرچی دیپلۆماسییەت و پەیوەندییەکان هەر لەسەرەتای دروستبوونیانەوە وەکو پێویستییەکی گرینگ بۆ یەکخستن و پەرەپێدان و بەردەوامبوونی ژیان، چ لەسەر ئاستی تاکەکەسی، یان لەسەر ئاستی پەیوەندی نێوان گەلان و نەتەوەکان، یان لەسەر ئاستی پەیوەندی نێوان وڵاتان ڕۆڵیان گێڕاوە، دەبینین لەگەڵ کاتدا ڕەهەندی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵاتەتی و کولتووری جیاوازیان گرتۆتە بەر.

پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، باری بۆزان، پێی وایە، دەکرێ کارلێکی نێوان شارە کۆنەکانی سۆمەری و پەیوەندییەکانی نێوانیان بە یەکەم سیستەمی نێودەوڵەتی پێشکەوتوو دابنرێ، بەڵام مێژووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەگشتی دەگەڕێتەوە بۆ پەیماننامەی وێستفاڵیا، کە لە ساڵی 1648 واژۆکرا و بە خاڵی دەستپێکی دیپلۆماسییەت و پەیوەندییەکانی پەرەپێدانی سیستەمی دەوڵەتی مۆدێرنە ئەژمار دەکرێ.

گەلی کوردستان، کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش زایین، لە قۆناغی جیا جیا و بە پێی پێداویستییەکانی دۆخی بابەتی و بەرژەوەندی هاوبەش هەوڵی بونیادنانی پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری لەگەڵ گەلانی ناوچەکە و جیهان داوە.

گەلی کوردستان ئێستاشی لەگەڵدا بێ باوەڕی تەواوی بەوە هەیە، کەوا دیالۆگ و دیبلۆماسییەت دوو ڕێگەی سەرکەوتوون بۆ چاسەرکردن و یەکلاکردنەوەی ناکۆکی و ململانێی نێوان گۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و سیستەمی دەوڵەتەکان، بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسایی، دوور لە ململانێ و دوژمنایەتی.

ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان پشت بە سیاسەتێکی دەرەوە دەبەستێ، کە لەسەر بنەمای (یەکەم هەرێمی کوردستان) و دوورکەوتنەوە لە ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان نەبێت بە گۆڕەپانێ بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان زلهێز و هێزە هەرێمییەکان، کە ئێستا لە ناوچەکە بەتەواوی بەرجەستەیە و دواجار بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێم ببێت بە کۆمپاسێ بۆ دیاریکردنی ئاراستەکانی ئەو سیاسەتەی، کە هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەیگرێتە بەر.

هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵی کرانەوەیە بەڕووی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و سەرجەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بێ ئەوەی دەستبەرداری سەربەخۆیی بیت لە بڕیار و لە سەروەری خاکی هەرێم.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کاری کردووە بۆ دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتان و گەلانی ناوچەکە و جیهان. هەرێم زۆریش گرینگی بە بوارەکانی سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتی داوە، چۆنکە ئەو بوارانە پێویستن بۆ کارکردن و هاوکاری و پەرەپێدان و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و شارەزاییەکان، لە پێناو گەشەسەندن و پەرەپێدانی کۆمەلگەی کوردستان و زامنکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی هەرێم.

هەرێمی کوردستان بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرکردەکانی هەر لە دەسپێکی دامەزراندییەوە لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابووردوو، پاش چەندین دەیە لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان، پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ درووستکردووە، بۆ دڵنیاکردنەوەی ئەو وڵاتانە، کەوا دامەزراندنی هەرێمێکی فیدڕاڵ دەتوانێ ئاسایش و سەقامگیری بچەسپێنێ و پەیوەندی دۆستانە لە نێوان گەلان و جیهان تۆکمەتر بکات.

لەم سۆنگەیەوە هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی دیبلۆماسی خۆی و هێزی نەرمی خستۆتە گەڕ، بۆ دڵنیاکردنەوەی ئەو وڵاتانەی، کە نادادپەروەرانە خاکی کوردستانیان بە پێی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییە دابەش کردووە.

ڕاستە سنوورە نێودەوڵەتییەکانی دەوڵەتە سەربەخۆکان لە ڕووی سیاسی و تا ڕادەیەک لە ڕووی ئەمنییەوە جێگیرە، ئەوان سیستەمێکی دیپلۆماسییان هەیە، کە لەلایەن وەزارەتەکانی دەرەوەوەیان نوێنەرایەتی دەکرێت بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە سیاسەتی دەرەوە، بێ ئەوەی فشارێکی زۆر لەلایەن ئەم یان ئەو حیزبەوە بخرێتە سەریان، بەڵام سیستەمە دیپلۆماسییەکەی هەرێمی کوردستان بەهۆی جوگرافیای ئاڵۆزی و لکاندنی بەشێ لە خاک و خەڵکی بە وڵاتانی دراوسێوە بارگرانییەکی گەورەی بۆ درووست بووە.

لەگەڵ ئەوەشدا هەرێم سەرکەوتوو بووە لە دیبلۆماسییەتی، کە وەکو دەوڵەتە سەربەخۆکان لە ژینگەیەکی سروشتی کارناکات، بۆیە پێویستە لەسەر هەرێم، پێش ئەوەی هەر هەڵوێستێ بنوێنێ یان هەر بڕیارێ بدات، بەرژەوەندی دەوڵەتە زلهێزەکان و دەوڵەتەکانی هەرێمی دەوروبەر لەبەرچاو بگرێ.

هەبوونی سیستەمێکی دیپلۆماسی، کە بتوانێت بەرژەوەندییەکانی هەرێم و گەلی کوردستان بپارێزێ و بەرامبەرەکانی لە ناوچەکە دڵنیا بکاتەوە، کە بەرژەوەندییان پارێزراوە، پێویستی بە سیاسەتێکی دانا و عەقڵانی هەیە، بەتایبەتی لە مامەڵەکردنی لەگەڵ دۆسیە ئاڵۆزەکان.

ئێمە پێمان وایە، حکومەتی هەرێم و دیپلۆماسییەتی هەرێم سەرکەوتنێکی چاوەڕواننەکراویان بەدەستهێناوە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و کاری جددیش کراوە بۆ پڕکردنەوەی هەر بۆشاییەک، ئەگەر هەبووبێ لە سیستەمی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیدا.

سەردانیکردنی کەسایەتی ناوداری بواری سیاسەت و سەرکردەی دەوڵەتان بۆ هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسەکان، بۆ نموونە لە چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهوک (MEPS Forum )، بەڵگەی ئەوەن، کە کوردستان بۆتە وێستگەیەکی دیپلۆماسی و ئەم وێستگەیە هیچی کەمتر نییە لە پایتەختی وڵاتانی ناوچەکە.

بۆیە زیادەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێین، سیاسەت و حیکمەتی سەرکردەکانی هەرێم و سیستەمە دیپلۆماسییەکەیان لە بەڕێوەبردنی دۆسیە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان سەرکەوتوو بووە، تەنانەت سەرکەوتووتر بووە لە سیستەمی دیپلۆماسی هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە، سەرەڕای ئەو ڕاستییەی، کە ئەو وڵاتانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانیپێدانراون و توانایەکی گەورەیان هەیە بۆ کارکردن و مانۆڕکردن لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان، بە بەراورد لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کە هێشتا بەشێکە لە عێراقی فیدراڵ و ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی ناوخۆیی و ئالنگاری ناوچەیی بۆتەوە.

دیبلۆماسیەتی هەرێم دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتان و پێکهاتە هەرێمییەکانی تر و پشکدار دەبێت لە بەهێزکردنی هاوکاری ئابوری و ئاڵۆگۆڕی کولتووری لەگەڵ ناوچەکە و جیهان، هەروەها ئەم دیبلۆماسیەتە دەبێتە ئامرازێ بۆ کاری پێکەوەیی لەسەر ئاستی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە نێودەوڵەتییەکان و تیرۆر و هاوکاری مرۆیی و بەرگریکردن لە ماف و بەرژەوەندییەکانی هەرێم و جەختکردنەوە لەسەر بوونی هەرێم وەکو کیانێکی سەربەخۆ. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 207 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 01-11-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-11-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 23-10-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-10-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-10-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 207 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.64 چرکە!